ستاندادەر
ماوەیەكە لە گۆڕەپارنی سیاسی عێراقدا سونە عەرەبەكان چاویان بڕیوەتە پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ولە ئێستادا خۆیان ئامادەكردوە بۆ دوای هەڵبژاردنەكانی مانگی ئایارو نیازێكی بەهێزیان هەیە بۆ وەرگرتنەوەی ئەم پۆستە لە كورد.
كاندیدانی عەرەبە سونەكان بۆ ئەم پۆستە بریتین لە: سەلیم جبوری، ئوسامە نوجەیفی، خەمیس خەنجەر، ئەیاد سامەرائی، جەمال كەربولی.
شایانی باسە رایەكی بەهێزیش لە نێو گۆڕەپانی سیاسیە كوردیەكانی بەغدا دروستبووە بۆ وەرگرتنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق؛ چونكە پێیان وایە سەرۆكی كۆمار پۆستێكی فەخریەو شەڕی كورد لەناو پەرلەمانی عێراقە.