رێبین کانبی
لەگەل پێشکەوتنی کۆمەلگایی مرۆڤایەتی دا و گەشەکردنی گەلان گۆڕانکاریی.گەورە بەهێز لەشێوازیی حکومرانیی ودەسەڵات هاتۆتە کیاوە .کەئازادیی زیاتر‌و گرەنتی پاراستنی ماف و ئازادیه کانی تاک و گەلی زیاترکردوە. مافی نارەزایی خۆپیشاندان تازەترین ونوێترین فۆرمی دەربرینە لە ماف و ئازادیەکان . کە تێدا تاک وکۆمەڵ لەرێگەیی نارەزایی جەماوەریەوە داوایی مافەکانی خۆیان دەکەن وەڕایەکی گشتی دروست دەکەن بەرامبەر دەسەڵات کە هەمیشە جاوی لەسەر دەسەڵاتە و جاودێرێکی کاریگەڕەیەتی . زۆرێ لە دەولەتان ئەو مافەیان بەشێوەیەکی ڕەها بەهاوڵاتیانی خۆیان داوە بێ دانانی هیج کۆت بەندێک لەسەریی . بەلام ئەم وڵاتانەی کە لەئاستێکی خڕاپی حکومرانیی دان و تاک لە سادەترین مافی خۆیی بێبەشە کۆت و بەند و قورسایی زۆریان لەسەر ئەم مافە داناوە
لەهەرێمی کوردستانیش لەدوایی دروست بوونی ئۆپوسزیۆن زیادبوونی نارەزایی هاوڵاتیان بەهۆی خڕاپی بارودۆخی ژیانیانەوە کەمی خزمەت گوزاریە سەرەتایەکان شەپۆلیکی گەورەیی نارەزایی سەری هەڵداوە
وەترسی بەردەوامی دەسەڵات لە خۆپیشاندان ئەم مافەی بەیاسا ڕێکخستووە. ئەویش ياساي خۆپيشاندانى جه‌ماوه‌رييه
خۆپیشاندان، ماف و به‌رپرسیاریه‌تی سزای خۆپیشانده‌ر و هێزه مه‌ده‌نی و چه‌كداره‌كان
یاسای رێكخستنی خۆپیشاندن له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژمارە (11)ی ساڵی 2010
قانون تنظيم المظاهرات في اقليم كوردستان – العراق, قانون رقم (11) لسنة 2010
ماددەی یه‌كه‌م:-
سێیه‌م/ خۆپیشاندان:- كۆمه‌ڵێكی رێكخراوە یان نیمچه رێكخراوی خەڵكه، به‌شێوەیه‌كی ئاشتیانه له گۆڕەپان و شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كاندا بۆ ماوەیه‌كی دیاریكراو دەڕۆن، ئامانجیان دروستكردنی رایه‌كی یه‌كگرتووی گشتییه بۆ وەدیهێنای مه‌به‌ستێكی دیاریكراو (گردبوونه‌وەی گشتی به مه‌به‌ستی خۆپیشاندان، مانگرتن، په‌ناگیری) له‌خۆ دەگرێت.
چوارەم/ لیژنه‌ی رێكخه‌ری خۆپیشاندان:- بریتییه له‌ژمارەیه‌ك كه له سێ كه‌س كه‌متر و له پێنجیش زیاتر نین، خاوەن شیانی یاسایین و ئه‌ركی به‌ڕێوەبردن و رێكخستنی خۆپیشاندان، دەگرنه ئه‌ستۆ.
ماددەی دووەم:-
یەكه‌م/ خۆپیشاندان مافێكی دەستوورییه‌و به‌پێی یاسا پیادە دەكرێ.
دووەم/ نابێ به پێچه‌وانه‌ی یاساوە پیادەكردنی مافی خۆپیشاندان قه‌دەغه بكرێت.
سێیه‌م/ نابێ مه‌به‌ست لە خۆپیشاندان هاندانی گرووپێك دژی گرووپێكی دیاریكراو بێت به هۆی (ئاین یان نەته‌وە یان رەگه‌ز یان هاندانی گرووپێك دژی گرووپێكی دیكه بێن).
ماددەی پێنجەم:-
دووەم/ دەبێ دەزگاكانی پۆلیس خۆپیشاندان بپارێزن.
سێیه‌م/ دەبێ لایه‌نی په‌یوەندیدار داوای خۆپیشاندەران دوای خوێندنەوەی وەربگیرێت، پاشان له‌گه‌ڵ لیژنه‌دا كۆببێتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسه‌ری گونجاو بۆی لە ماوەیه‌كی دیاریكراوی گونجاو‌دا.
ماددەی حه‌وته‌م:-
یه‌كه‌م/ قەدەغه‌یه چه‌ك له‌لایه‌ن به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌وە له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌ڵبگیرێت یان له خۆببه‌سترێت، با له رووی یاساییشه‌وە مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن یان به‌ستنیان هه‌بێت، ئه‌ویش له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا.
دووەم/ قه‌دەغه‌یه هه‌ر ماددەیه‌كی تەقه‌مه‌نی یان ژەهراوی یان سووتێنه‌ر له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا له‌لایه‌ن خۆپیشاندەرانه‌وە هه‌ڵبگێرێت یان له‌خۆ ببه‌سترێت.
سێیه‌م/ دەزگاكانی پۆلیس به‌گوێرەی یاسا كارپێكراوەكان، رێكاری یاسایی دەرهه‌ق به سه‌رپێچیكاران دەگرنه‌به‌ر.
ماددەی دەیه‌م
هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه بكات، سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ردا دەسه‌پێت، به‌ماوه‌یه‌ك كە لەمانگێك زیاتر نه‌بێت یان بە غه‌رامه‌یه‌ك كه له په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر و له پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێت، یان به هه‌ر دوو سزاكه.
ئەگەر سەیری مادەیی یەکەمی یاساکە بکەین. ئەبین ئەم خۆپیشاندان و نارەزایەنەی ئەم ماوەیەیی ناوجە جۆراو جوڕەکانێ هەڕێمی گرتەوە ئەبینن کە خۆپیشان دەران بەو پەریی هێمنی وشارستانی و یاسیانە گوزارایشتان لەم مافەی خۆیان کڕدوە. دەسەڵاتەی جیبە جێکڕدن نەک هەڕ ڕێزی ڵەم نارەزایە یاسایانە نەگڕت بە لکو بەناشیرین ترین شیەوە وەڵامێ دانەوە سوکایەتێ ئازاریی دانن . وە سەڕپیجێ دەقەکەکانێ ئەم یاسایان کڕد ڕێگر یان کڕد لە بەردەوامێ نارەزایەکان ئەوەی جێ تێرامانە دەسەڵاتێ جێبەجێکڕدن کە ئەرکیی سەرەکەیی جێبەجێکڕدنی یاسایه کە دەبێت لەڕێێ دام ودەزگاکانیەوە یاسا جێبەجێبکات وەهەرکەسێ سەڕپیجی یاسای کرد ڕوبەروی دادگا بکڕیتەوە. بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە لەکاتێکدا لەم یاسایەدا سزایی ئەوکەسانەی دیاری کردوە کەسەڕپێچی دەکەن بەڵام دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەبڕی جێبەجکردنی یاساکە ڕایگەیاند کە بەشەق و چەقۆ روبەڕویی خۆپیشاندەران ئەبنەوە کەئەمە سەڕپێچیەکی گەورەی یاسایە دەرخەریی ئەم راستیە کە دیموکراسی و یاسا لەم هەڕێمەدا لە مەرەکەبی سەر کاخەز هیچی ترنین هیچ پێویستمان بە دادگاکان نییە چونکە دەسەڵات بەشێوازی خۆی وەڵام دەداتەوە؟؟؟؟؟؟؟؟