لە كوردستاندا چەند هورجون هەیە ..؟

لەلایەن ستاندار Posted on 416 جار بینراوە

جەعفەر سەروكانی

هۆر جون ئەو پزیشكەی لەزنجیرە درامای كوردسات پەخش كرا ژیان و تەمەنی گەنجی كردە چراخان و رووناكی بۆ نەخۆشە هەژار و لاوازو بێ‌ تواناكان دەرمانی بە كۆڵە پشت دەبردە لای نەخۆشەكان و گژو گیای دەرمانی لە كێوەكان دەهێنا و ژیانی هەزاران كەسی رزگار كردلەوڵاتی خۆی لەكۆریا” واتاو بەهای ووشەی پزیشكی دەزانی بۆیە نەبووە كۆیلەی پارەو خانوو ڤێلاو ئارەزوەكان و كەسایەتی پزیشكی خۆی نەكردە قوربانی پارەو پۆست و پەیژە بۆسەركەوتن و تاج لەسەرنان و خەڵك فیقاندنەوە بەڵكو لەكۆتایدا بەشەدەرمانی دەمی خۆی دایە دووكچۆڵەی هەژار بۆرزگاربوونیان خۆی كردەپرد بۆ رزگاری میللەتەكەی و لەناو قاوشی نەخۆشە هەژارەكان پێش ئەوان گیانی دەرچوو,ئەگەر ئەو پیاوە پاكی و دڵسۆزی بەزەمینەوژینگەی خۆمان بەراوردبكەین” گریان و هەنیسك یەخەمان پێدەگرێت و بەزەی ئەو لەكوێ و دڵرەقی لای خۆمان لەكوێ‌ ،ئەگەر هەڵوەستەێكی زانستی و مرۆڤ دۆستی بكەین لەبەرامبەر پزیشكان و تەندروستكاران تاچەندە لەگەڵ ئەم پیاوە لێكچوون یان جیاوازن ,هەندێكیان تەواو جیاوازن لەكەرتی حكومی كاردەكەن و ئێوارانیش لەكارتی تایبەتی واتە: كەرتی(پارە پەیداكردن) ئەم هاوڵاتیە هەژارەی لەنەخۆشخانە فەرامۆش كرابوو لە عیادەكان دەبێتە زێری عیارە بیست و چوارو ئەڵماس و دوڕی ژێردەریا دەست لەسینگ دان و فەرموو رێزلێنانی لە عیادەكاندا بەداڕشتنێك نانوسرێت وەكو ئەوە وایە وەزیر سەردانی پزیشكی كردبێت نرخ و بەهای هەڵدەستێت , دەرمانی بەدەرزەن بۆ دەنووسێت و فەحسیش بە رستەی مورەكەب وەكو بڵێی عیادەو دەررمانخانەكە خێر خوازیە بەڵام بەستەزمانە خۆی نابینێتەوە گیرفانی بەتاڵدەكرێ‌ و دادەكوترێت رەنجی ساڵێكی ئەكات بە گەرووی ئاشە ، پزیشكی دەرمانساز بەبەهانەی كوالیتی و شەریكەو باشی دەرمان نەخۆش پەك دەخەن بەهەردوكیان عانەێك لەگیرفانی هاولاتی هەژار ناهێڵن , دوای تەوابوونی دەرمانیش بەبیانووی بەهانەی سوود بین لە دەرمان هەرچیێكی پەیدای كردووە خەرجی بكات سەردانی بكاتەوە ، كارمەندی تەندروستیش خۆی كردووەتە ئاوی حەیات هەمووشتێك دەكات لە راچێت نووسین و فەحس و دەرمان پێدان هەر لەلای خۆی ەكو بڵی پسپۆری هەرسێ‌ بوارەكەیە ، ئەمەیە حاڵی گەلەكەمان كە كەرتی تایبەتی و گشتی لێك جیانەكراوەتەوە وسەندیكاكانیش بۆخزمەتی خۆیانن نەوەكو نەخۆش ئەوەی غایبە لەم ژینگەیەدا یاسایە ئەگینا ئەم ووڵاتە بۆ وایە ، خۆ هۆرجون یاسای نەخوێندبوو بەلام پزیشك بوو وەئەگەر لەووڵاتی ئێمە نەخۆش ناڵەو نركەی بگاتە ئاسمان لەتاو هەژاری و نەداری بێ پارەی و نەبوونی دەرمان و نەبوونی پارەی نەشتەرگەری گورچیلەو دڵ و ..هتد كام دكتۆرەو تەندروستكارە داهاتی رۆژێكیان بۆئەمانە تەرخان كردووە وە ئەگەر خۆیان یا كەسێكیان نەخۆش بێت دەیبەنە دەرەوەی ووڵات بەسەر سەری هەژارەكان دەفڕن و دەگەرێنەوە ، ئەرێ‌ وەختی ئەوەنیە سێكوچكەی (پزیشكی عام و پزیشكی دەرمانسازو كارمەندی تەندروستی ) كاریان بەیاسا رێك بخرێت نەوەكو كاریان بە سەندیكاو هەیمەنەو زۆرینە بێت بەڵكو با زانست پێوەر بێت و باتەنها كەرتێك هەڵبژێرێت بۆكاركردن نەوەكو هەردوكیان قۆرغ بكەن و حكومەتیش كۆیلەبێت وهۆرجۆن دەڵێت با وویژدان حەكەم بێت لەگەڵ ژان وژواری گەل و هەژاران بن دوای خۆتان ڤێلاو مونیكا نرخی چیە ئەگەر دراوسێ و گەلت هەژارو نەخۆش بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.