سەرکردەیەکی پارتی: پێویستە لەھەڵبژاردنی ئاییندەی کوردستان یەکێتی و پارتی بەیەک لیست بەشدار بن و بەرەیەک دروستبکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 402 جار بینراوە

ستاندەر
جەمال مورتکە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی ڕایدەگەیەنێت بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان لە لەبارچوون کە یەکێتی و پارتی زۆر خەبات و تێکۆشانیان کردووە پێویستە لەھەڵبژاردنی داھاتوی کوردستان بەیەک لیست بەشداری بکەن
ناوبراو لە لێدوانێک بۆ دوارۆژ وتیشی پێویستە یەکێتی و پارتی بەیەکەوە بەرەیەک دروست بکەن بۆ ئەوەی حکومەت بە ئاسانی لەکەدار نەبێت و بە حیزبی سەرەکیش بمێننەوە .
جێ ی باسە سێ لایەنی تر کە پێکھاتوون لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیانی دیموکراسی و دادپەروەری پرۆژەی دروستکردنی بەرەیەکی فراوانیان ئامادەکردووە بۆ گۆرینی فۆرمی حوکمڕانی لە کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.