پارتی داوای چی لە یەکگرتوو و بزوتنەوە کردووە !

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە

ھۆشیار علی
لە دوای قەیرانی سەرۆکایەتی ھەرێم و داخستنی پەرلەمان و دوایش قەیرانی ریفراندۆم حیزبەکانیش دابەش بوو بوون بەسەر بەرەی دەسەڵات و بەرەی ئۆپۆزیسۆن ، پارتی و یەکیەتی و یەکگرتوو و بزووتنەوە و ھەندێک کەمینەکان کەوتنە پشتگیری زانایەنە لە دەسەڵات لە تەوەرەسەرەکیاندا ھەرچی بزوتنەوەی گوران و کۆمەڵی ئیسلامی بوو ئۆپۆزیسۆن بوون و باجی زۆیاندا لەسەر ئەم پرسە گرینگانە و دوای لە حکومەتیش ھاتنە دەرەوە ،بەڵام لەم دوایانەدا دەسەڵات و پارتی بۆئەوەی نیسابی یاسای و دەنگ و رەنگی دۆستەکانی کەم نەبێت لەداھاتوو خەریکی یاری نوێیە ” داوای لە بزوتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی کردووە کە لەگەڵ سۆفی و سەلەفیەکان ھەوڵی دروستکردنی لیستی ئیسلامی بدەن بۆئەوەی حیزبی نەیاریان کە کۆمەڵی ئیسلامیە دەنگیان کەم بکات ھەر زوو ئەم دوو حیزبەش بەڵێ و ئۆکەی پارتی و دەسەلاتیان قبول کرد بۆ تۆڵە سەند لە کۆمەڵی ئیسلامی و دەنگی نارازی بزوتنەوەی گۆران ، لەئێستا دەنگی بزووتنەوە لە پەرلەمانی بغداد کردوویەتیە ھیبەو بەخشش بۆ یەکگرتوو چونکە بەئەمری دەسەلاتە ئەگەر نا کۆمەڵی ئیسلامیش لیستی ھەیەو ئیسلامیەو ھیچ بەھانەێک نیە خۆشی پارتی لەکەرکوک دەنگ دەدات بە یەکگرتوو دەپرسین بۆچی دەنگ نادات بە یەکیەتی شەریکی ،سێ کوچکەی پارتی و بزوتنەوە و یەکگرتوو روونە مەبەستیان ، کەلەداھاتوو لەبەغداد لەخزماتی ئەوان بێت و لەکوردستانیش بەسیناریۆی لیستی ئیسلامی دەیانەوێت لەکۆمەڵ بدەن ، کۆمەلیش لای خۆیەوە دەڵێت ئەوان لەھەموو پرسەکان ھاو ئاوازی دەسەلات بوون بۆچی لەم پرسە پێکەوە بین و جەماوەر قبولی نیە ،دەسەلات بۆ زیاتر گەمارۆدانی کۆمەڵ و گۆران بەناراستە خۆ راستەو خۆ دەعمی نەوەی نوێ دەکات و بە ھەبوونی لیستی ھاوپەیمانی نیشتمانی خۆشحاڵە لەکوردستان چونکە ئەوانیش ھەر دەنگی کۆمەل و گۆران دەبەن چونکە ھەر زیاد بوون و رەقەمێک لەناوچەی سەوز بەلیست بۆ ھەڵبژاردن لە بەرژەوەندی پارتی و یەکگرتوو بزووتنەوەیەدایە ، کەچی لەکەرکوک بیرکردنەوەی تری ھەیە بەرامبەر ئەم ھێزە کە لیستی نیشتمانە کۆمەل و گۆرانی تێدایە شەری دەنگی لەگەڵ دەکات و دەنگ دەدات بەیەکگرتوو ،بۆچی دەنگ نادات بە کۆمەل و گوران ، تاوەکو حیزب خاوەنی ئیرادەی خۆی نەبێت ھەر ئەم تەم مژەلەم ھەرێمە باھۆزدەکات بیست و حەوت سالی تر حکوم دەکەن تاوەکو لیست و حیزبی کۆیلەش ھەبن ھەرئەمە رەوشی سیاسی کوردستان دەبێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.