کۆمسیۆن لەرێگای دوو لیژنەوە چاودێری بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 389 جار بینراوە

ستاندەر
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت لە رێگای دوو لیژنەوە چاودێری بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.
عەلی قادر بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد لە ڕێگەی دوو لیژنەوە چاودێریی پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن، کە لیژنەیەکیان تایبەت بە قەوارەکان و لیژنەکەی دیکە چاودێری دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەکات، “ئەو لیژنانە سەرپێچییەکان تۆماردەکەن بۆ ئەنجوومەنی کۆمسیارانی بەرزدەکەنەوە”.

وتیشی “لیست و دەزگا میدیاییەکان بە گوێرەی سەرپێچییەکە سەرەتا ئاگادار دەکرێنەوە، لە ئەگەری بەردەوامبوونیشیان لەسەر سەرپێچییەکە، ئەوکات سزا دەدرێن”.
بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەشکرد بنکەی تایبەتی دەنگدان بۆ ئاوارەکان لە کەمپ و شارەکان دەکرێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.