دەزگای ستاندەر: پشتیوانی ھیچ لایەنێکی سیاسی بە تەنھا ناکەین و لەگەڵ پرۆژەی بەرەین

لەلایەن ستاندار Posted on 343 جار بینراوە

ستاندەر

دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت ستاندەر بۆ دەربازبون لە قۆناغی شکستخواردووی ئێستا پاڵپشتی دروستکردنی بەرەیەکی سیاسی دەرەوەی دەسەڵاتی کردووە و بەدەر لەو بەرەیە بانگەشە بۆ ھیچ حیزبێکی سیاسی بە تەنھا ناکات.

پێشتر مەسعود عەبدولخالق بەناوی دەزگای ستاندەر ڕاگەیاندبوو چەندین لایەن داوەتی ستاندەریان کردوە وەک میوان بەشداری مەراسیمی دەست پیکردنی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەلبژاردن بکەین ،دوای راویژ بڕیاردرا بەشداری بکەین، بەلام تەنھا بۆ ئەو لایەنانەی کەلەبەرەی گەل بووینە ، یارمەتیدەری زالم نەبووینە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە بخوێنەوە

دەزگای ستاندەر بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی سیاسی کوردستان و شکستی حیزبە دەسەڵاتدارەکان لە پاراستنی ئەزمونی کوردستان و پێویستی گۆرینی ئەو پەشاگەردانیە پشتیوانی پێکھێنانی بەرەیەکی سیاسی کردووە لە دەرەوەی دەسەڵات بۆ گۆڕینی مۆدێلی حوکمڕانی لە کوردستان و ھاتنە پێشەوەی ئەو حیزبانەی بەشێک نەبونە لەو شکستانەی دوو چاری گەلەکەمان بۆتەوە، بۆیەش کاری جدی کرد بۆ ئەوەی لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات لە دەوری پرۆژەیەکی رزگاری نیشتیمانی کۆببنەوە و، بۆ ئەو مەبەستەش توێژینەوەیەکی تایبەتی لەبارەی دروستکردنی بەرە بۆ ئەو قۆناغە مێژوویەی کوردستان ئامادە کرد و ئاراستەی لایەنە سیاسیەکانی کرد، سەرەنجام رێکەوتنی سیاسی نێوان (بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، ھاوپەیمانی دیموکراسی) لێ بەرھەم ھات. ستاندەر لە چوارچێوەی ئەو بەرەیە لەگەڵ چەندین رۆشنبیر و نوسەر و سیاسەتمەداری سەربەخۆی تر کە رۆڵیان لە ھاتنە پێشەوەی ئەو بەرەیە ھەبوەپشتیوانی ئەو لایەنانەی کردوە و، پێشی گرنگە خەڵک و ھێزە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگە و چین و توێژەکانیش پاڵپشتی ئەو پرۆژەیە بکەن، بەڵام لە ھەمات کات ڕایدەگەیەنێت بە تەنھا پاَلپشتی حیزبێکی دیایکراو ناکات و، سەرۆکی دەزگا یان ھەر بەرێزێکی نێو دەزگاکە لێدوان بدات بەناوی ستاندەر ئەوە گوزارشتە لەو ستراتیژیەتەی کە ستاندەر باوەڕی پێیەتی کە بەرەی گەل و چاکسازیە، بەدەر لەوە دەزگای ستاندەر ھیچ لایەنێکی ناو ئەو بەرەیە بەسەر لایەناکانی تر پێشناخان و بانگەشەی ھەڵبژاردنی بۆ ناکات.

دەزگای ستاندەر بۆ تویژینەوە و ڕاگەیاندن
١٨ / ٤ / ٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.