وردەکاری پڕچەککردنی ھێزەکانی یەپەگە لەلایەن ئەمریکاوە

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی رەشنوسی بودجەی بەرگری ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٩ کە ئاراستەی کۆنگرێس کراوە، پێشنیار کراوە بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار ھێزە ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا پڕ چەک بکرێن کە ھێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە دەگرێتەوە.
پنتاگۆن داوای کردووە شەرڤانە کوردەکان کە ژمارەیان لە نێوان ٦٠ بۆ ٦٥ ھەزار کەسە و پێکھێنەری ھێزەکانی یەپەگە و سوریای دیموکراتن لە رووی پێویستی سەربازی و پێویستیەکانی تر پاڵپشتی تەواو بکرێن.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ھێزەکانیان لە سوریا دەکشێننەوە، بەڵام چاودێران پێیان وایە بۆ ئەو قۆناغە ئەگەرێکی لاوازە ئەمریکا بکشێتەوە و، تەرخانکردنی پارەش لە بەرگری ئەمریکا بۆ پاڵپشتی شەرڤانان لە سوریا دەریدەخات ئەمریکا ستراتیژیەتی مانەوەی لە سوریا درێژ دەکاتەوە و، پاڵپشتی کوردانی ئەوێ دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.