دەنگبدەم باشترە، یان دەنگ نەدەم

لەلایەن ستاندار Posted on 327 جار بینراوە
عەبدولرەحمان رەزگەیی
بەپێی چەند توێژینەوە و ڕاپرسیەک کە لەلایەن ھەندێک ناوەند و رێکخراوی حزبی و حکومی و نا حکومی کراوە و من بەرچاوم کەوتووە، ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک دەنگ نادات و بڕوای بە دەنگدان نیە، کە ھەندێک جار دەگاتە ڕێژەی 30% لەو خەڵکانەی کە دەنگ نادەن، جگە لەوەی خەڵکێک ھەتا ئێستا کارتی دەنگدانی وەرنەگرتۆتەوە، زۆرینەی ئەوانەش کە دەنگ نادەن، خەڵی ناڕازی و بێ ئومێدن، ئەمەش ڕاستەوخۆ خزمەتە بە گەندەڵکاران، لەماوەی ڕابردوودا دەسەڵات بەپلان کاری بۆ کردووە. کاتێک “” مەلا بەختیار”” دەڵێت کورسیەک و سەد کورسی بۆ ئێمە وەک و یەکە بۆخۆی مانای ئەوەیە با خەڵکی ناڕازی دەنگ نەدات، چۆنکە بێ بەرھەمە.
بەر لە ھەرشتێک هەقت پێدەدەم کە پێتوابێت هێشتا هێزێک دروستنەبوە بەپێی پێوەر و چاوەڕوانییەکانی تۆ بێت، بەڵام ئەوە هەرگیز نابێت ببێتە ھۆی ئەوەی کە دەنگ نەدەی، چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت کۆمەڵێک ھەردەبن و ھەردەشبێت حکومڕانی بکەن و دەکەن،ئەگەر لە دیدی تۆ ھەموشیان خراپن ئەوا لە نێوان خراپ و خراپترینەکە خراپ ھەڵبژێرە، بەشداربوونت لە گۆڕانکاری گرنگە، لایەنی کەم جیاوازیەکی ڕێژەیی زۆر ھەیە لەنێوان گۆڕان و یەکێتی و پارتی ھێزێک کە لەڕابردوودا باجێکی گەورەی لە پێناو ماف و سەروەری یاسا و قوتی خەڵک داوە، لەگەڵ یەکێتی و پارتی، بەڵام ئەگەر بڕوات بە گۆڕانیش نیە ھێزی نوێ دروست بوون نابێت حکوم بدەین بەبێ بونی ھیچ ئەزمەنێکیان لە مومارەسەی حکومڕانی بڵێین ئەمانیش ھەر ئەمانن، ئەمە بڕیارێکی ” یەقینە ” و دورە لە بیرکردنەوت عەقڵانی، بەشداری نەکردنت لە دەنگدان مانادانە بەم دۆخەی ئێستاو ھۆکارێکە بۆبەردەوامی ھەموو ئەوانەی کە لەڕابردوودا بەشێک بوون لە دروستکردنی ئەمڕۆ. بیرتان نەچێت ئەگەر لەڕابردوودا نەوشیروان مستەفا ئۆپۆزسیۆنی دروست نەکردبا تەبعەن بە ھەموو کەم و کوڕیەکانەوە، ئەوا ھەرگیز جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ھاوپەیمانی جورئەتی دروستبوونیان نەبوو، ڕێگەیان نەدەدا.
ھەرچەندە دەنگ نەدان مافێکی سروشتی ھەرکەسێکە دەتوانێت مومارەسەی نەکات، بەڵام بەھیچ شێوەیەک دەنگ نەدانت لەخزمەتی دۆخی ھەنووکەیدایە،بەتایبەت لەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاقدا بەپێی سەرجەم بۆچوون پێشبینیەکان هێزێک ناتوانێت بەتەنها سیاسەت لەگەڵ بەغداد بکات، ناشتوانێت لە هەرێمی کوردستانیش بەتەنها حکومەت پێکبێنێت، هەر بۆیە دەبێت ھەوڵبدرێت بەرەی ھەموو ئەو ھێزانەی کە لەدژی دۆخی ئێستادان فراوانتر بکرێت، تاوەک و چیتر گاردەکانی ئەم سیستەمە حزبیە کۆنە نەتوانن، سیماو ڕوەشتی نادیموکڕاسی و گەندەڵی پیادە بکەن بنپێکردنی یاسا پیادە بکەن، ھەرچەندە لە ڕابردوودا ھەڵبژاردن گۆڕانکاری زۆر گەورەشی نەکردبێت، بەڵام توانی دەسەڵاتی تاکڕەوی دووبنەماڵە بوەستێنێت و ڕێگەی نەدا ھاوشێوەی وڵاتانی کەنداو ئەم ستاتۆیە ببێت بە میرنشینێکی تاکڕەو. ھەمومان تێبینی و ڕەخنەمان لەسەر تەواوی ئەو ھێزو لایەنانە ھەیە کە خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن دەزانن، بەڵام دەنگ نەدانت وەک ناڕازیەک زیاتکردنی دەنگی دەسەڵاتە، بەشێوەیەکی نا ڕاستە و خۆ دەنگدانە بە دەسەڵات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.