ستاندەر
بەبڕیارێکی ئەنجومەنی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان، سەلاحەدین دەمیرتاش وەک کاندیدی ھەدەپە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا کاندید دەکرێت.
لەدوای بڕیارەکە سەلاحەدین دەمیرتاش، لە رێگەی پارێزەرەکانیەوە وەڵامی ئەرێنی ئەنجومەنی گشتیی ھەدەپەی دایەوە و پێشنیازەکەی قبوڵکرد.
بڕیارە بەشێوەیەکی فەرمیی ھەدەپە رۆژی ١-٥-٢٠١٨ ئەم پرسە یەکلایی بکاتەوەو سەلاحەدین دەمیرتاش بە کاندیدی ھەدەپە رابگەیەنێت.