نھێنی کشانەوەی عەبدولڵا گویل لە کێبرکێ کردنی ئەردۆغان بۆ سەرۆک کۆماری ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 333 جار بینراوە

ستاندەر
بڕیاری بەشدارینەکردنی عەبدوللا گویل سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بوە مایەی شۆکی چاودێرانی سیاسی تورکیا بەو پێیەی پێشتر زانیاریەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد ناوبراو ئامادەیی تەواوی دەربریوە بۆ ئەوەی بۆ کێبرکێی ئەردۆغان خۆی بپاڵێوێت.
کەناڵی سکای نیوز عەرەبی لەبارەی ھۆکاری پاشگەزبونەوەی ئەردۆغان ڕایگەیاندوە ئەردۆغان وتەبێژی کۆشکی کۆماری ئیبراھیم کالن-ی راسپاردوە بۆ پاشگەزکردنەوەی گویل، سەرچاوەکە راشی گەیاندووە پێنج شەممەی رابردوو کالن لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا خلوێی ئاکار سەردانی عەبدوڵا گویل دەکەن کە ئەوەی دووەم ھاوڕێی خوێندنی گویل بووە.
بەگویرەی ھەوالەکەی سکای نیوز ئاکار پێی پێی گوتوە وەک ھاوڕێیەک داوات لیدەکەم نەچیتە کێبرکێی ھاوڕێیە کۆنەکەت مەبەستی ئەردۆغان بووە.
بەو شێویە گویل داواکاریەکەیان قبوڵدەکات و رۆژی شەممەی رابردوو بە میدیاکانی راگەیاند ھیچ نیەتێکی نیە بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی تورکیا.

 

عبدالله غول

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.