ووتەبێژی نەسری عەبادی چەند نهێنیەكی پارتی ئاشكر دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 286 جار بینراوە
لیستەکەی حەیدەر عەبادی لەھەرێم لەسەر ئەو ھێرش و پەلامارانە دێتە دەنگ کە لەلایەن پارتییەوە دەکرێتە سەر کاندیدەکانیان، وتەبێژی لیستەکەش رایدەگەیەنێت:” لەکاتێکدا ئەو حزبە ئێمە بەخیانەتکار تۆمەتبار دەکات، بەڵام نێچیرڤان بارزانی فەرشی سوور بۆ سەردانە نافەرمییەکەی عەبادی بۆ ھەولێر ڕادەخات”.
ئیبراھیم ڕەشید، وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانێتی نەسڕ لەسلێمانی، بە  SNNی ڕاگەیاند: بەپێچەوانەی ھەوڵەکانی تەخوینکردن و ناشرینکردنمان، پێمانوایە کارێکی زۆر باشمان کردووە کە خۆمان لەلیستەکەی حەیدەر عەبادی کاندید کردووە لەپێناو خزمەتکردن بەخەڵکی کوردستان.
لەوەڵامی تۆمەتەکانی پارتیش کە کاندیدانی ئەو لیستە لەھەرێمی کوردستان بە خیانەتکار نادەبات، وتەبێژی لیستی نەسڕ دەڵێت:” لەناوچەی سەوزی بەغدا زۆربەی ئەفسەرو پلەدارە سەربازییەکان سەر بەپارتین و دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن، نێچیرڤان بارزانی بەڕەسمی پێشوازی لەعەبادی کردو فەرشی سوری بۆ ڕاخست، لەکاتێکدا عەبادی وەک سیفەتی ڕەسمی سەردانی ھەولێری نەکرد، بەڵکو وەک سەرۆکی لیستێکی ھەڵبژاردن سەردانەکەی ئەنجامدا”.
نەشی شاردەوە کە ئەو جۆرە ھێرشانە چاوەڕوانکراوەو وتی:” خۆمان بۆ ھەموو جۆرە ھەڕەشەو تۆمەتبارکردنێک ئامادەکردوەو لەھاوڵاتیانیشی قبوڵدەکەین، بەڵام حزبەکان بۆیان نییە تۆمەتمان بۆ ھەڵبەستن، چونکە ئامانجی ئێمە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداو باشبوونی پەیوەندییەکانیانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.