لەجێی حکومەتی ھەرێم حکومەتی بەغدا ئاگاداریەکی توند ئاراستەی تورکیا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 343 جار بینراوە

ستاندەر
تاھیر عەبدوڵا بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەولەتی سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە حکومەتی عیراقی لەڕێگای وەزارەتی گواستنەوەیەی خۆیەوە ھۆشداری دەداتە حکومەتی تورکیا کە ئەگەر سوربێت لەسەر بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوا فڕۆکەخانەکانی عیراق بەڕووی گەشتەکانی ھێڵە ئاسمانیەکانی تورکیا دابخات،
جێی باسە ئەو بریارەی حکومەتی عێراقی لەکاتێکدایە تاکو ئێستا ھەرێمی کوردستان ھیچ ئاگەدارکردنەوەیەکی فەرمی ئاراستەی تورکیا نەکردوە بۆ کردنەوەی گەشت بە رووی سلێمانی، چاودێران ئەو دۆخە بۆ بێھێزی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی دەگیرنەوە لە حکومەتی ھەرێم و پابەندبونی پارتی و نێچیرڤان بارزانیش بە بریارەکانی تورکیا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.