کورد بدوێنە شەرحی خۆی دەکا . شەقلاوەی گەشتیاریش کەوتە ناو بەزمەکە

لەلایەن ستاندار Posted on 294 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

بەندە وەک مەهدی کاوانی زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە تەمەنی سیاسی و پێشمەرگایەتی و سەردەمەکانی خەباتی نهێنی و زیندانیە سیاسیەکانم لە ئەمنی عامەی بەغدا و دەناویدا لە سەرووی ۲٥ ساڵی خەباتی رۆژنامەگەری ، لە ناو هەر تەشکیلەیەکی سیاسی بوو بم یان نا قسە گەلی تایبەتی خۆم هەبووەو هەر دەبێ بشم بێ . لە سەردەمەکانی شاخ دوژمنی سەرسەختی براکوژی بوویمەو نەترسانە هەلوێستی دژانەی خۆم لە دژی ئەو هەموو بڕووبیانیۆیانەی خۆش کردنی شەڕی ناوخۆ دەربریوەو وەک هەر پێشمەرگەیەکی ئەو کوردستانە کە چەکیشم بە شانەوە بووەو بەشداریم لە چەندەها نەبەردی شۆڕشگێڕانە کردووە دژی دوژمنی بەعسی فاشست بەڵام بۆ مێژوو دەڵێم تەنیا یەک فیشکەیش لە ئەو کلاشینکۆفەی ئەو سەردەمانی بە دەستمەوە بوو ، نەمتەقاندووە لە دژی لایەنە رکابەرەکانی ئەو حیزبەی کە لە ناوی بوویمە . لە دوای ڕاپەڕینیشەوە تا کۆتای شەڕە ناوخۆیەکان هەمدیسان نەک دوژمنی هەرە سەختی شەڕە برا کوژیەکان بوویمە بەلکو هەمدیسان دوژمنی هەرە سەختی حوکمی پاشا گەردانی دەسەلاتی کوردی بوویمەو ، شێلگیرانەش و لە ئەو هەموو بابەتە سیاسی و ئابووریو کۆمەایەتیەکانم کە لەڕۆژنامەو سایتە ئەلیکترۆنیەکان و فەیس بووک ، بڵاوم کردوونەتەوە ، دژی دوو ئیدارەیی ، گەندەلی بەفیرۆ دانی سامانی نیشتمانی ، بوویمە لە دژی پێشێلکاریە قەزایەکا ن ، گەندەڵی بە تایبەتی لە کەرتی نەوت ، دەستێوەردانی ولاتانی سەرسنوورو هێنانی سوپای داگیر کەران و هاتنە ناوەوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیاو ئێران لە دژیان وەستاومەتەوە .

لە سەرەتای دروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشداری کردنی لە پرۆسەی هەلبژاردن و کردنەوەی مەکۆی شەقلاوە ، کاک دلاوەری قایمقامی پێشووتر واتە دوای کاک ڕزگارو جوان خان کە ناو براو سەردانی مەکۆی گۆڕانی کرد ، یەکەم ئاخاوتنی من بۆی ئەوە بوو با ئێمە لە شەقلاوە چاو لە شوێنەکانی تر نەکەین و دیمەنێکی جوان ، برایانە ئاشتیانە دوور لە ئتستفزاز کردنی یەکترو بڵێین شەقلاوە هی هەمووانمانەو کاک دلاوەر خۆشبەختانە پالپشتی بۆچوونەکەی منی کرد . خۆ بۆ ئەو کاتیش و دەمزانی لە سەروی دەسەلاتی قایمقام بەرجەستەی وەها بەر قەرار نابێ و ئێستاشی لە گەڵ دابێ ، هەر وا دەرچووەو وێڕای ئەوەشەوە هەموو ئامۆژگاریەکانی ئێمە بۆ هەوا دارانی بزووتنەوەی گۆڕان ، نەرمی نواندن و گەورەنەکردنی کێشەکان و قبوڵ کردن بووە .

لە سەرووی هەموو ئەوانەوە من بە شەخسی خۆم پەیوەندی دۆستانەم لە گەڵ کادیرو هەوادارانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەبووە و لە دەیان موناسەبەدا کە بەیەکتر دەگەیشتین ، جەوێکی ئاراممان لە نێوان خۆمان دەگوونجاندکە قسەگەلی یەکتر بە جیاوازیەکانیشمانەوە لە یەکتر قبوڵ بکەین . سایتی شەقلاوە پۆست زیاتر لە ژێر کۆنترۆلی برایان یان هەوادارانی پارتیەوە بوو بوو بەڵام بە داخەوە ئەو مینەبەرە ئازادەش لە ژێر هەر هۆکارێکەوە بێت داخرا . بەڵێ هەمدیسانیش و دەناویدا و بە دەیان بابەتی سیاسی و پێکەوە ژیان و هەوڵدان کە شەقلاوە هی هەمووان بێت ، بەشدایم تیا کردووە . بزاڤی ڕۆشەنبیری شەقلاوەش بەوحیسابەی بزاڤێکی ناحیزبیەو هی هەمووانە ، لێرەش وێڕای ئەوەی هەوادارانی پارتی تیایدا زاڵ بوون، لێرەش چوومە ناویەوە هەر بۆ ئەو بزاڤە رۆشنبیریە مێژوویە هەرە فراوانەکەی شەقلاوە وجاغی بە ئاوەدانی بمێنێتەوە بە داخەوە خەریکە ئەو مینبەرە ڕۆشەنبیریە گشت گیریەش ، دەمرێندرێ . نموونەیەک لە ڕەخساندنی سیاسەتی پێکەوە ژیان دەهێنمەوە . بابەتێکم لە سەر ناڕێکی سیاحە لە شەقلاوە نووسی لە سەردەمی کاک دلاوەری قایمقام و بە دوایەوە قایمقام لە دژما وەدەنگ هات وپێشیەوە تەوەرێک کۆمێنت نووسین لە سەر ئەو بابەتە لێی کەوتەوە . باوەڕبکەن نووسەرانی پارتی ئەوەندەی داکۆکیان لە ناوەرۆکی بابەتەکەی من دەکرد بە سەتا دەش داکۆکیان لە دلاوەری قایمقام نەدەکرد . ئەو بابەتەش نەبووە هۆی لێکترازان بە پێچەوانەوە کاک دلاوەری قایمقام بە رەحابەتی سەدرەوە ، بابەتەکەی منی قبول کردو دۆستایەتیمان زیادی کرد . دەڵێم و دەڵێمەوە دیسان دەڵێم و دەڵێمەوە شەقلاوە نەک ئێستاکە بەلکو بە مێژووش هی هەمووانە . دەست و قامی هاوڕێ شوعێەکان لە پێشدایە دواتر پارتی و لە شۆڕشی نوێوش بە دوایەوەو تا ئێستاشی لە گەڵ دابێ یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و بزاڤی ئیسلامی و ئەم و ئەوی تریشی هاتۆتە ناویەوە . بزوتنەوەی گۆڕان لە هەلبژاردنی پێشتریدا و لە تەواوی دەڤەرەکە ۸۳٤٠ دەنگی هێناوە ، یەکیەتی نۆهەزارو هەندەک با پارتیش دەنگی یەکەم بووبێت بەڵام یەکیەتی و گۆران ، لەڕێزی دووەم و سێیەم بووینەو بزاڤی دینی و شوعیەکان و هی تریش دەنگی وابەستە بە خۆ بوونیان هێناوە . کە دەڵێم کورد بدوێنە شەرحی خۆی دەکات ڕێکاو ڕێک مەبەستم ئەو پەرچەکردارەی لق و ناوچە ، کردی لە دژی ئەو مەسیرە مەدەنی و شارستانیانەی بزووتنەوەی گۆڕان بوو بە مەبەستی پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردن کە بەناو بازاری خوارەوەی شەقلاوە تیدەپەڕین .. بروا بکە بروا بکە بروا بکە من لە جیاتی پارتی بوومایە لە جیاتی ئەوەی بە بەرد هایشتن و لیدان و جنێودان رووبەڕووی رێپێوانە شارستانیەکە بوومایەوە ، گوڵمان تێ دەگرتن . دە بروا بکە ئەگەر پارتی وای کربایە ئەگەر لە دڵیشیەوە نەبوایە ، سەروەریەکە بۆ پارتی دەگەڕایەوە . ئەخر ئەگەر دەسەلاتی پارتی لە دەڤەرەکە ئاقل بوونایە چۆن لەبەردەم سەدان خەلکی عەرەب و بیانی و سەدان گەشتیاری کوردیەوە بە شێوەی داپلۆسین ڕووبەڕووی مەسیرە هێمنانەکەی بزوتنەوەی گۆڕان دەبوونەوە . دیسان کە دەڵێم کورد بدوێنە قسەگەلی خۆی دەکات ، ئێستاش لە گەڵ دابێ ،

پارتیە رەسەنەکان لێرەو لەوێ قسەگەلی خۆیان بەرامبەر ئەو رووداوە قێزە وەزێنە کردبوو و دەیان گۆت و دەیان گۆتەوە بە داخەوە پارتی خۆی لە دەست داوە دەیان گۆت بە داخەوە پارتی لەزمەی دا کە دەنگدەرانی گۆران بە دوو قاتەوە لە دەڤەرەکە زیاد بکات . قسەو باسی وەهاش کەوتبووە ناو قسگەلیەکانی خەلکەوە بە تایبەتی لە خەلکانی سەر بە پارتیەوە کە لق و ناوچە سووپاسی چەقو وەشێنەکانیان کردووە و پارەیان داونەتێ ، یاخوا راست نەبیت . دەنگ و باسی واش هەبووە کە ئاسایش و پۆلیس لە بازاری خوارەوە کشێنرابوونەوە . لە ڕاستیشدا بازاری خوارەوە هیچ کاتێ بێ پۆلیس و ئاسایش نەبووە ، ئەدی خێرە لە کاتی روودانی بەزمەکە ، یەک پۆلیس و نەفەرەکی ئاسایشت نە تدەدۆزیەوە . کە بەزمەکەش مەییەوە سالان بە سالان پۆلیس و ئاسایش ڕوویان کردە مەکۆی شەقلاوە بەو ناوەی کە هاتوون داکۆکی لە مەکۆکە بکەن . لەوێش بەندە بە زمانێکی نەرم ئاخاوتنم بۆیان داو گۆتم ئەگەر پارتی مەبەستی بێت و بڵێت پێیەوە چاوی خەلک دەترسێنم تا دەنگ بە گۆران نەدەن ، هەڵەیەو گووتیشم گرەو دەکەم کە یەک نەفەری رەسەنی خەلکی ناو شار ئامادەباشی کاری قێزەوەنی وەهایان تێدابێ بە نەفەرە هەرە دلسۆزەکانی پارتیشەوەو مەلامحی ئەوانیش وەها دەخوێندرایەوە کە وایە . ئێ باشە چی بکەین ، وێنەو مانشێتەکانی پڕۆپاگەندە هەڵدەواسین لێی دەکەنەوە ، مەسیرەی مەدەنیانە دەکەین ، ئەوهای لێ کەوتەوە

. ئێ کە گوێش لە ڕاگەیاندنی پارتی دەگری ، دەڵێن و دەڵێنەوە یەکریزی سیاسیو نەتەوایەتیمان دەوێ . ئەخر ئەو رووداوە هەر لە شەقلاوە ، ڕووی نەداوە لە تەیراوەو شوینی تری هەولێریش ، خۆپیشاندانەکانی پێشتری مووچەخۆرانیش هەمدیسان وەهای لێ کەوتەوە . لە حاجی ئۆمەران و دهۆک و شوینی تریش ، دووبارە بۆتەوە ، پێشتریش بەهار خانی ئەندامی پەڕلەمان لە سەر لیستی گۆڕان لە سمینارێکیدا لە شەقلاوە ، هێرشی کرایە سەر . ئەخر یەکریزی پەیوەندی بە تەبایی و یەکتر قبوڵ کردن و بە هەمووان هەوڵدانە بۆ بەرەنگار بوونەوەی نوخبەی گەندەڵیەوەیە . ڕاستە بزوتنەوەی گۆڕان بە چڕی لە ڕاگەیاندنەکانی خۆی باسی گەندەلی نوخبەی دەسەڵات دەکات بەڵام جەماوەری حیزبەکانی تریش لە سەرووی هەموویانەوە ، پارتی دیموکراتی کوردستان ، بە زیاتریشەوە باس لە گەندەڵی دەکەن . ئەخر چاککردنی باری ناهەمواری کوردستان دەبی کاری یەکەممان نەهێشتنی گەندەلی و حوکمی پاشا گەردانی و بەرقەرار کردنی یاساو ریسەکانیەتی ، ئەو کاتە قسە کردن لە سەر یەکریزیی سیاسی و بە یەک دەنگ قسە کردن لە بەغدا ، مەغزای دەبی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.