ستاندەر
ئەمرۆ ئەنجامە سەرەتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی مالیزیا راگەیەنرا کە تیایدا دەریدەخات ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بەسەرۆکایەتی مەھاتیر محەمەد سەرۆک وەزیرانی پێشوو توانیویەتی لەکۆی ٢٢٢ کورسی پەرلەمان ١١٢ کورسی بەدەست بھێنێت.
شکستی حیزبی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە دوای زیاتر لە شەست ساڵ حوکمڕانی ئەو وڵاتە دێت لەلایەن حیزبی بەرەی نیشتیمانی.
جێی باسە مەھاتیر محەمەد پێشتر ماوەی ٢٢ ساڵ سەرۆکوەزیرانی مالیزیا بوە وەک سەرکردەی حیزبی بەرەی نیشتیمانی دەسەڵاتدار سەردەمی حوکمڕانی ئەو بە سەردەمی زێرینی ئەو وڵاتە دادەنرێت بەھۆی ئەو گەشەسەندنە گەورەی روی لەو وڵاتە کرد.
یاخی بونی مەھاتیر محەمەد لە حیزبەکەی پێشووی دوای ئەوە ھات سەرۆکوەزیرانی ئێستای مالیزیا نەجیب عەبدولرەزاق کە بەیەکێک لە قوتابیەکانی مەھاتیر محەمەد دادەنرێت چەندین مەلەفی گەندەڵی لەسەر ئاشکرابو، بریاریدا لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی ھاوپەیمانیەتیەک پێکبھێنێت بۆ رکابەری کردنی حیزبەکەی پێشووی و سەرەنجامی دوای زیاتر لەشەست ساڵ حوکمڕانی توانی شکست بە حیزبی دەسەڵات بھێنێت.
بەشێک لە ھاوڵاتیانی نارازی لە ھەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پیرۆزباییان لە گەلی مالیزیا کرد ھیوایانخواست بەھەمان شێوە لە ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ٥ بەرەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ھەرێم بتوانن سەرکەوتن بەسەر دەسەڵات بەدەستبھێنن.