كۆسرەت رسول علی هۆكاری توندی كێبڕكێیە سیاسیەكەی سلێمانی ئاشكرا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 335 جار بینراوە

ستاندەر

كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رایگەیاند چاوەروانن یەكێتی دەنگەكانی نەك كەم بكات بەڵكو دەیانەوێت زیادی بكەن، لەبارەی دۆخی عێراقیشەوە پیم یوایە كورد هێزی كەم بووە و پێیوستیان بە یەكگرتووی هەیە.

لەبارەی توندبونەوەی ململانێكان لە سلێمانیدا كۆسرەت رسول رایگەیاند كە “سلێمانی شارێكی زیندووە و ئازادانەتر را دەردەبڕدرێ، دەرفەتی سیاسی كراوەترە، لەبەرئەوە وا دەردەكەوێ لە سلێمانی كێبڕكێكان توندتر بن”.

لەبارەی فرەلیستی هێزە كوردیەكانەوە ناوبراو وتی: ئەگەر بەوردی سەیرێكی دۆخی ئەم هەڵبژاردنە بكەین، دەبینین لایەنە عێراقییەكانیش جیاواز لە جارەكانی تر فرە لیستن و بە چەند لیستێكی جیاواز بەشدارن لە هەڵبژاردن، لە كوردستانیش هەمان شت هەیە. ناوبراو ئاشكرای كرد كە وەك یەكێتی هەوڵی جدی دەدەن و دەبێ ناوماڵی كورد یەك بخرێتەوە.

ئەو نایشارێتەوە كە كورد هێزی جارانی نەماوە لە عێراقدا و لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەمانەوێ ئەمجارە بە یەكدەنگی و یەكڕیزی بە پێگەیەكی بەهێزەوە بچینەوە بەغداو دووبارە هەوڵی بەهێزكردنەوەی پێگەی كورد بدەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.