ئاخۆدەسەڵات دەبێ ئەم دووگیانی یە لای چ مامانێک دابنێ ؟ 

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە
یوسف سوارە قادر

 هەر کە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دیاری کرد کە 12/5/2018 دیاری کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن جووت حزبی دەسەڵات لەڕۆژی بڕیاردانەوە کەوتنە خۆ ئامادەکردن کۆکردنەوەی ڕاوێژکارەکانیان بۆئەوەی لە سوچێکەوە بتوانن هەندێک ساختە بکەن لەهەڵبژاردنەکاندا کەکاری هەمیشەیی ڕابردوویانە کەتێیدا پسپۆڕیەتیان تێدا هیناوە لەگەڵ ئەم کارەدا مێژوویەکی باشیان هەیە لەهەڵبژاردنەکانی؛پێشوودا کەهەردوولا ئەندامیان هەبوو لەکۆمیسیونی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق وە دەست ڕۆشتوو بوون لەکۆمیسیۆن هەموو هەوڵ و تەقەڵایەکیان دەدا بۆئەوەی لەو هەڵبژاردنە کۆی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران زیاد بکەن جا گرنگ نەبوو چۆنە یان چۆن بەدەستی بێنن بەساختە کردن چ ساختەیەک ئەویش بەچەند ڕێگای نوێ و هێنانی ڕاوێژکار لەدەرەوە و ناوەوەی کوردستان بۆ ئەم کارە وەجۆرەکانی ساختەش بریتی بوو لە
1ـ ساختە بەشێوەی هەرەمەکی کە بریتی یە لە دوبارە چەند بارەبوونەوەی دەنگدان واتا ئەندام و لایەنگرانی حزب چەند جارێک زەمینەیان بۆ خۆش دەکرا بتوانن چەند جارێک دەنگ بدەن .
2ـ ساختەکردن بەشێوەی کڕینی ویژدانی خەڵک بریتی یە لەڕازیکردنی کەسانێک کەدەنگ بدەن بەو لایەنە لەبەرامبەر بڕێک پارەو سامان و بەخشینەوەی چەک و یان پێدانی پلەو پۆست .
3ـ ساختەکردن بەشێوەی گۆڕینی سندوقەکانی دەنگدان واتا سندوقی یەدەک ئامادە دەکراو پڕ دەکرایەوە لە بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ سندوقێکی تر کە دەنگی ئەوانی تێدا کەم بوو ئاڵوگۆڕی پێ دەکرا .
4ـ ساختە بەشێوەی گۆڕینی داتای کوتایی بریتی یە لەگۆڕینی ژمارەی دەنگەکان لەکۆتایی هەژمارەکانی کۆمیسیۆن . بەڵام ئەوەی لێرە جێگای سەرنج و تێڕامانە ئەوەیە کە ئەم جووت حزبە لەکوردستان هەموو ڕێگایەک و ئامادەکاریەکیان کردوە بۆ ئەوەی لەم دەسەڵاتە بەردەوام بن و درێژە بە کایەی سیاسی خۆیان بدەن لە کوردستان وعێراقدا وەک ڕابردوو وە بەردەوام بن لە وەرگرتنی پارەو ئیمتیازات و پۆست لەبەغدا بۆ نەک داکۆکی کاربن لە مافی خەڵکی کوردستان . دەیانەوێت کونجێک هەبێت و یان بیدۆزنەوە بۆئەوەی لەسەر تەزویر بەردەوام بن تاکو بتوانن ڕێژەی دەنگەکانیان وەک خۆی بمێنێت پشت بەخوای گەورە کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان کارێکی وای کردووە هەموو ڕێگاکانی ساختەی لێگرتون . تاکەشت بەدەستیانەوە ماوە هەڕەشەو نان بڕینی هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەیە ، ئەمەش زۆر زەحمەتە بەتەواوی بۆیان بچێتە سەر .
ئەوەبوو سەعد حەدیسی وتەبێژەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا ئاگاداری دا لەهەرگوشاروو هەڕەشەیەک کە بکرێتە سەر هێزەکانی ناو خۆو سوپاو پێشمەرگە بەتوندی وەڵام دەدرێتەوەو لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت . هەر ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی هەرێم و پارێزگارەکانی هەر چوار پارێزگاکە لەپریس کۆنفڕاسێکدا ڕایان گەیاند هیچ هێزوو لایەنێک بۆیان نی یە فشار لەسەر هێزەکانی ناوخۆ بکات کە دەنگ بەلایەنێکی دیاری کراو بدات . لێرەدا ئەوەی گرنگە ئەوەیە دەسەڵات وابەدوای مامانێکدا دەگەڕێت کەئەوبارەی لەسکی دایە چۆن دایبنێت بەڕای من لەهەموو دەرگایەکی داوە ، هەموو سازشێکی کردووە ، چەندجار خۆی بچوک کردۆتەوە ، هەموو کارتێکی بەکار هێناوە بۆئەوەی بتوانێت وەک خۆی بمێنێتەوە ، چونکە خۆیان دەزانن کوێیان دێشێ .
لەم چوارساڵەی ڕابردوو کاری باشیان بەخەڵک نەکرد . گرنگ ئەوەیە ئەم سندوقەی ئەم هەڵبژاردنە کەسندوقی زیرەکە ناتوانرێت هیچ شەڕێکی لەگەڵ بکرێت بێ هودەیە .هیچ ڕێگایەکی بۆیان نەهێشتۆتەوە تاکو یاری بەدەنگی هاوڵاتیان بکەن پڕۆسەکە لەکەدار بکەن وەک هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو یان وەک ڕیفرامدۆمە شومەکەی ساڵی ڕابردوو کەبەئارەزووی خۆیان یاری یان بە ئەنجامەکەی کرد لەبەرژەوەندی خۆیان سوپاس بۆخوا سەری کورسیەکەی خۆیانی خوارد لەناوەوەو لە دەرەوە سەنگ و قورساییان ڕووی کردە لێژی کورد گوتەنی وەک پوشی برنجی سووک بوون کەمی ماوە بۆ هەڵبژاردن ژانی دووگیانیەکەی جووت حزبی دەسەڵات ن وانزیک بووە بەدوای مامانێک دەگەڕێک ئاخۆ دەبێ ئەومامانە کێ بێت سکەکەیان لەبار بەرێت یان ڕزگاریان بکات لەو دووگیانی یە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.