قۆناغی دوای ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان چیمان پێ دەڵێت

لەلایەن ستاندار Posted on 353 جار بینراوە

ئاری ئەحمەد

دوای بینینی ئەنجامی بەرای ئەم ھەڵبژاردنە گاڵتە جاڕییەی ١٢/٥/٢٠١٨ بەتایبەت لە ھەرێمی کوردستان, کە لەڕاستیدا موفاجەئە بوو بۆ ھاونیشتمانیان و ھێزە ئۆپۆزسێۆن و نوێیەکان بە ھۆی ئەو ڕێژە لە تەزویری ڕێکخراو لە لایەن یەکێتی و پارتی بە ھاوکاری دەزگا ئیستخباراتیەکانی چەند وڵاتێکی ئیقلیمی ئەوەی سەلماند کە ماھیەتی ھەڵبژرادن بە تەواوەتی لەکەدار کراوە, ھەرچەندە ئەمە یەکەم جار نیە تەزویر لە ھەڵبژاردنەکان کرابێت, یەکەم ئەزموونی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کورستان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢ ئەوکات ھەریەکە لە یەکێتی و پارتی تەزویری زۆریانکرد سەرئەنجام پارتی توانی ھەڵبژاردنەکە بباتەوە, بەڵام یەکێتی قبوڵی نەکرد و پارتی ناچاری سازشکرد و پەنجا بە پەنجا حکومەتیان پێکھێنا, تەنانەت بووە نوکتە پارتی براوە بوو, بەڵام سەرۆک وەزیران درا بە یەکێتی کە ئەمە نمونەیەکە لە دیموکراسی یەکێتی و پارتی کە دەتوانین بە دیموکراسی تاقانەش ناوی ببەین, چونکە لە دنیای دیموکراسی دا بابەتی لەم جۆرەمان نیە, ھەرچەندە لە سەر ئەنجامەکانی ھەڵبژرادنی ساڵی ١٩٩٢ یەکێتی و پارتی ڕێکەوتن بۆ ماوەی نزیکەی ٢ ساڵ, بەڵام ئەمە لە شەڕێکی ناوخۆیی حەتمی دوری نەخستنەوە سەرئەنجام ٤ ساڵ شەڕی براکوژی و کاولکاری ھەرێمی کوردستانی گرتەوە, ئەمە ئەنجامی یەکەم ئەزموونی ھەڵبژرادن و دیموکراسی بوو لە ھەرێمی کوردستان.
ھەرچی سەبارەت بەم ھەڵبژردنەیە ھەمان مێژوومان بیردەخاتەوە بەکار ھێنانی مەنتقی ھێز لە لایەن یەکێتی وە بۆ سەپاندنی ئەم ئەنجامە بەسەر لایەنە ناڕازیەکان ئەنجامێکی ئەرێنی نابێت, چونکە لایەنە ناڕازیەکان شەرعیەتیان لە گەلەوە وەرگرتوەو وە گەل مومارەسەی مافە سیاسیەکەی خۆی کردووە متمانەی داوە بەو ھێزانە, ئەگەر یەکێتی بەتایبەت ئەمە قبوڵ نەکات وە مکوڕبێت کە لە ڕێگای ئەم تەزویرەوە خۆی بسەپێنت بەشێوەیەکی دیسپۆتیزمی, ئەوا ئەم دۆخە موعەرەزە بە تەقینەوەیەکی جەماوەری و لەبەرژەوەندی ھیچ کام لە لایەنە سیاسیەکان و ھاوەڵاتیانی ئەم ھەرێمە نابێت وە ئەگەرێکی نزیکە شەڕی ناوخۆ دیسان یەخەیی ئەم کۆمەڵگایە بگرێتەوە. بۆ بەرگرتن لەم ئەنجامەش دەبێت ھەرچی زووە لایەنە سیاسیەکان دانووستانی ھاوبەش بکەن و لێکتێگەیشتن دروست بێت لە نێوانیاندا و بڕیار لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ بدەن وەک دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکان یان جیاکردنەوەی دەستی بکرێت, وە کاربکەن بۆ دورخستنەوەی مەترسیەکان, ئەرکی قیادەی ھێزە ناڕازییەکان دیفاع لە دەنگی ھاوڵاتیان بکەن نەک ھاوڵاتیان بە کاربھێنن بۆ یەکلایکردنەوەی ئەم دۆخە خۆیان تەنھا سەیری دۆخەکە بکەن و بەیاننامە دەربکەن لە ئۆفیسەکانی خۆیانەوە, وە پێویستە سەرکردەی سیاسی موفاجەئەی بۆ لایەنگرەکانی ھەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.