ستاندەر راپۆرتێكی شیكاری بڵاودەكاتەوە سەبارەت بە دەستوری ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی تر بۆ ئەنجومەنی نوێنەران

لەلایەن ستاندار Posted on 357 جار بینراوە

ستاندەر

ئایا پەرلەمانی عێراق دەتوانێ ھەڵبژاردنەکانی ١٢/٥ پوچەڵ بکاتەوەو بڕیاری ھەڵبژاردنێکی نوێ دەربکات؟
ماوەیەكە ئەم پرسیارە وەڵام دەدرێتەوە گوایە دووبارە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی تر نادەستوریە. بەڵام پێدەچێ ئەم بۆچونە راست نەبێ وبەپێچەوانەوە پەرلەمانی عێراق دەتوانێ ھەڵبژاردنەکانی ١٢/٥ پوچەڵ بکاتەوەو بڕیاری ھەڵبژاردنێکی نوێ دەربکات.
ئەمەش بەگوێرەی ئەم دەقە دەستوریانەی خوارەوە:
یەکەم: بەپێی بڕگەی سێیەمی ماددەی ٤٩ ی دەستوری ھەمیشەیی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥، ئەرکی پەرلەمانی عێراقە ھەرچی پەیوەندی بە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانە بە یاسا رێکی بخات.
دووەم: بەپێی بڕگەی یەکەمی ماددەی ٥٦ ی دەستوری عێراق، ماوەی خوولی ئەنجومەنی نوێنەران چوار ساڵی تەواوە، و لەبەر ئەوەی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی خوولی سێیەم (ئێستا) لە رۆژی سێشەممە ١/٧/٢٠١٤ گرێدراوە؛ کەواتە ئەم ئەنجومەنە شەرعیەتی ماوە تاكو 30/6/2018 وتوانای گۆڕینی یاسای ژمارە (٤٥)ی ھەڵبژاردنەکانی ھەموارکراوی ساڵی ٢٠١٣ ی ھەیە؛ ولەبەر ئەوەی چەند جارێکی تر ھەموار کراوەتەوەو کۆتا ھەمواری لەسەرەتای ئەم ساڵ ئەنجامدراوە ولەئێستادا دەتوانێ جارێكی تر هەمواری بكاتەوە.
سێیەم: بەپێی خاڵی (ھـ) ی بڕگەی ھەشتەمی ماددەی ٦١ ی دەستور, ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستا دەتوانێ متمانە لە ئەنجومەنی کۆمسیاران وەربگرێتەوە.
لەکۆتاییدا پێویستە بگوترێ: بەڵێ لە رووی دەستوری ویاسایی دەتوانرێ ھەڵبژاردنێکی تر ئەنجام بدرێ، بەڵام ئەمە لە رووی کرداری وتەوافقی سیاسی ودەستوەردانی دەرەکی کەمێک ئەستەمە ئەگەر ئیرادەیەدی سیاسی بەھێزی لە پشت نەبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.