گۆڕان کاتی کۆتا بریار لەسەر بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 326 جار بینراوە

ستاندەر

شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی دوابڕیار لەسەر بایکۆت کردنی پرۆسەی سیاسی عێراق ڕایگەیاند “دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بزوتنەوەی گۆڕان سەرتاپای ھەڵبژاردنەکە رەتدەکاتەوە و بایکۆتی پرۆسەی سیاسی دەکات، ھەروەک ناچێتە ژێر باری ئەو ساختەکاریەی لەلایەن یەکێتی و پارتی-یەوە، کە بە بەرنامەی داڕێژراو، کردویانە”.
ناوبراو لە لیدوانی بۆ نەوا وتیشی”بۆ دوا بڕیار، لەم یەک دوو رۆژەدا جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و ھەر ھەمان بڕیار لەبارەی بایکۆتەوە دەدات و پەسندیشی دەکات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.