نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا ئەمرۆ بەفەرمی داوایەک ئاراستەی چوار حیزبە ناڕازیەکە دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 357 جار بینراوە

ستاندەر
بریارە ئەمرۆ سێ شەممە بریت ماگکۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ کەسی یەکەمی چوار حیزبە ناڕازیەکە کۆببێتەوە و داوایان لێبکات پرۆسەی سیاسی لەعێراق بایکۆت نەکەن، رێبوار حەمەد وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی‌ش دەڵێت “حیزبەناڕازییەکان ھێشتا بڕیاری بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسییان نەداوە”.

لە لێدوانێکی بۆ ئاوێنە وتیشی “ھەوڵەکان بەردەوامە بۆ تانەدان‌و سکاڵاکردن لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە، ھەر لەم چوار چێوەیەدا ئەمڕۆ سێ شەممە بریت ماگکۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ کەسی یەکەمی حیزبەناڕازییەکان کۆدەبێتەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.