ستاندەر لەگەڵ کونسڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدەن

لەلایەن ستاندار Posted on 366 جار بینراوە

ستاندەر

مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئازادی ڕادەربڕین و کاری میدیا رێکخراو و سەنتەرەکانی ناحکومی دەزگای ستاندەر کۆبونەوەیەکی بەگەڵ کونسڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر سازکرد.
لە کۆبونەوەکە کیم سترۆلەو بەڕێوبەری کاروباری گشتی کونسوڵخانە پشتگیری خۆی بۆ کارەکانی دەزگای ستاندەر دەربڕی و ڕایگەیاند وەک حکومەتی ئەمریکا پشتگیری لە ئازادی ڕادەربرین و کاری میدیاکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەکەن و، راشیگەیاند بەلایانەوە گرنگە پەیوەندی و ھەماھەنگی نێوان کونسڵخانەی ئەمریکا و ستاندەر بەردەوام بێت و، داوای کرد لە ھەر بارودۆخێکی تایبەت کە ڕوبەروی دەزگاکە دەبێتەوە یاخود چالاکیەکانی ئاگادار بکرێنەوە.
وەفدی دەزگای ستاندەر سوپاسی نوێنەرایەتی کونسڵخانەی ئەمریکیان لە ھەولێر کرد و، پشتیوانی ئەوانیان بۆ دەزگاکە لەو قۆناغە بەرز نرخاند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.