شكاندنی رۆژووی دەوڵەتی كوردی!!!

لەلایەن ستاندار Posted on 449 جار بینراوە

عەبدولحەكیم زراری

بە داخەوە ئەوانەی بە بەرزكردنەوەی دروشمی دەوڵەتی كوردی و راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان، گوێچكەی هەموومانیانی كاس كردبوو و هاكە ئەمڕۆ و سبەی دەوڵەتەكە لە دایك دەبێ و ئیتر ئێمە و عێراق دەبینە دوو دراوسێی باش و چیتر هەرێمەكەمان لە چوارچێوەی یەكپارچەیی خاكی عێراق نامێنێتەوە بەڵكو بەرەو جیابوونەوە و دەوڵەتی سەربەخۆ هەنگاو دەنێنین. بەڵام هەڵپەی كورسی دەسەڵات و ئەو سیباقە ماراسۆنییەی كە بەم دواییە پارتی و یەكێتی كردیان بۆ باوەشی بەغدا و چەمانەوەیان بۆ دەسەڵاتداران لە پێناو رازی كردنیان بە وەرگرتنی كەمە پلە و پۆستێك، هەموو ئەو سیحرەی دەوڵەتی كوردیان بەیەكجاری بەتاڵ كردەوە و دەركەوت كە ئەوان لە باس كردنی دەوڵەت و سەربەخۆییش هەر نیاز و مەبەستی بەرژەوەندی تەسكی حزبیان لە پشتەوە بووە و بە هیچ شێوەیەك مەبدەئی نەبوون لەگەڵ ئەو دروشمانەی بەرزیان دەكردەوە، بەڵكو تەنها هاش و هوشێكی ئیعلامی پفدراو بوو كە ئەمڕۆ بینیمان چۆن ئەو میزەڵانی ساختەیی میدیاییە بەڕوویاندا تەقیەوە و نەیانتوانی ئەو نیەتی رۆژوو گرتنەی كە بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی لە ریفراندۆمەكە لێیان هێنابوو تاسەری ببەن و تەواوی بكەن، بەڵكو نەگەیەشتە ئێوارەی دیاری كراوی خۆی و لەبەر چاوچنۆكی و برسی بوونیان بۆ پلە و پۆست و مەكسەبی حزبی، هەرزوو رۆژووی راگەیاندنی دەوڵەتەكەیان شكاند و خۆیان رەنج بەخەسار كرد، بەمەش دەمامكی دزێویان بە رووی حەقیقەتیان راماڵرا و بۆ هەموو لایەك كەشف بوون.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.