دایەلۆک یان مەنەلۆک؟هاوارێک بۆدەنگ دزراوەکان…

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە

ئاكۆ شێخ موحەمەد

ئۆپۆزسیۆن لەکوردوستان لەگەڵ دەسەڵات لەکێشمە کێشێکی تەواودایە..ئەوەی جێی سەرنجە دەسەڵات بەهەمو هێزو توانایەوە هەوڵ دەدات هەمو جومگەحەساسەکان قۆرخ بکات و زۆر باشیش سەرکەوتو بووە تیایا.لەبەرامبەردا ئۆپۆزسیۆن هەر خەریکی ناوخۆیەتی و بە عەیب و عاری یەکەوە خەریکبوون تاڕادەیەک ئێستاش بەردەوامن ، هەربۆیە دەسەڵات زۆر بەئاسانی توانیویەتی هەمو مەرامەکانی خۆی بەدەستبهێنێت و ئۆپۆزسیۆنیش پەرت پەرت بکات لەوێستگەکانی ڕابووردو دا و ئێستاش خەریکە درزیان تێدەکەوێت و لاواز دەبنەوە..ئەوەتا لەم مەسەلەی هەڵبژاردنەدا ناتوانن بڕیارێکی ئازایانەو چاونەترسانە بدەن و هەنگاوێک بۆ پێشەوەو هەنگاوێکیان بۆ دواوەیەو هەمویان چاوەڕێی ئەحداسەکانن و ئەیانەوێت خۆیان بەیەکێکی ترا هەڵبوسن و ناتوانن بڕیارێک بدەن. بەڕێزان لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان: ئێوە گوێی ئێمەتان پڕکردووە لەوەی کە زوڵمتان لێکراوەو دەنگەکانتان دزراوەو فێڵ و گزیتان لێکراوە ، ئەوا ئێمە باوەڕمان کرد و قەناعەتمان هێنا ، دەی مەعز بۆ ڕەزای خوا ئەم زوڵمەی کە کراوە یەکەمجار لە ئێمەیەو پاشان لە ئێوە، وەئێمەش ڕیشی خۆمان یاوەتە دەستی ئێوە . تکاتان لێدەکەین کە هەروەک قازو قوڵنگ مەبن و مەنەلۆک مەکەن و هەر لەناوخوتاناو بەگوێی ئێمەیا مەیەن..ئەگتر ڕاستەکەن وەرنە مەیدان و شانی لێبدەنە بەرو چاکی مەردانەی لێبکەن بەلاداو هەمو ڕێگاکان بگرنە بەرو ڕوو لەهەمو جێیەک بکەن و بەدایەلۆک لەگەڵ بەرامبەرتانابدوێن .. ئەگەر ئەڵێن دەنگمان ناگاتە هیچ شوێن وکەس گوێمان لێناگرێت ئەوا وەک ووتراوە عوزر لە قەباحەت خراپترە و تکایە بەئاشکرا پێمان بڵێن کەناتوانین دیفاعتان لێبکەین و مافەکانتان وەربگرینەوە، ئەوەیشی کە دەیڵێین تەنها مەنەلۆکەو بۆتەنفیسی ئەو ناڕەحەتییەی ئێوەیە، با ئێمەش بیرلە ڕێگاچارەیکی تر بکەینەوە ،، ئیعترافکردن گەورەییە..

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.