نھێنی کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی لەگەڵ ھادی عامری و نوری مالیکی

لەلایەن ستاندار Posted on 220 جار بینراوە

ستاندەر
رۆژی پێنجشەممە کۆبونەوەی نێوان وەفدی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی لەگەڵ ھاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی ھادی عامری و دەوڵەتی قانون بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی بەڕێوەچوو.
سەرچاوەیەک لە کۆبونەوەکە بە (بەغدا ئەلئان)ی ڕاگەیاندوە ” لەکۆبونەوەکە لێکتێگەیستنی زۆر باشە ھەبوە بۆ دروستکردنی کوتلەیەکی گەورەی پەرلەمانی کە لەو چوار لایەنە پێکبێت”
سەرچاوەکە راشیگەیاندوە لە ھەفتەی داھاتوو ئەو ھاوپەیمانیە بە فەرمی ڕادەگەیەندرێت کە ژمارەی کورسیەکانیان ١١٧ کورسیە.
ئەو ھەوڵانە لەکاتێکدایە گومانەکانی بەرێچونی ھەڵبژاردنەکان لەلای لایەنە عێراقیەکان رۆژ دوای رۆژ زیاتر دەبێت و کاردانەوەی جۆراوجۆر بەدوای خۆیدا دەھێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.