وەفدێکی یەکێتی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی گردی زەرگەتە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 322 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ڕوداوی تەقەکردنەکەی سەر گردی زەرگەتە لە شەوی ھەڵبژاردن پەیوەندیەکانی گۆڕان و یەکێتی گەیشتۆتە ئەو پەڕی خراپی و ھیچ ھێلێکی نێوەندگیری لەنێویان نەماوە.
بەپێی ھەندێ زانیاری کە شارپرێس بڵاویکردۆتەوە ماوەی رابردوو شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرپەرشتی دلێری سەید مەجید سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانیان کردووەو پیانراگەیاندوون، رووداوی تەقەکردنەکە بڕیاری یەکێتی نەبووە، بەڵکو رووداویک بووە، کە عەمدەن نەبووە، بەڵام گۆران چاوەروانی ئەوەیان کردووە، کە یەکێتی بە فەرمی پۆزش بھێننەوە.

زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دیاری ناو گۆران پەیوەندی توندوتۆڵیان ھەبوو، بەڵام دوای ئەوەی یەکێتی تۆمەتبار کراوە، کە دەنگی گۆڕان‌و لایەنەکانی تری بەرێگەی “ساختە” بردووە، بەرپرسانی ئەو بزووتنەوەیە، متمانەیان بەو پەیوەندییانە نەماوە.
دوێنێش لە راگەیەنراوی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی ئیدانی ھێرشەکانی سەر گردی زەرگەتە کرا و لە بەیانەکە ھاتوە چەکدارانی یەکێتی بەو کارە ھەستاون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.