ستاندەر
بەپێی نوسراوێكی فەرمی لیژنەی لێكۆڵینەوەی ئەنجومەنی وەزیران كە بەژمارەی تایبەت لە 27/5/2018 دەرچووە، تەنها بیستوچوار كاتژمێری بەخشیوەتە سەرۆك وچەند بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەمەبەستی ئامادەبوون لەبەرامبەر لیژنەكە لە هۆڵی (خولد) لە بەغدای پایتەخت.
شایانی باسە بە هەمان نوسراو، لیژنەكە داتا وزانیاریەكی زۆری لە كۆمسیۆن داواكردوە كە پێویستە تەنها لە 24 كاتژمێر بینێرن بۆیان.