سه‌نگه‌ر رسول
له‌رۆژهه‌ڵاتی ناڤین-دا یه‌كێك له‌و هێزانه‌ی به‌رده‌وام نه‌هامه‌تی بۆ كورد هێناوه، فهرمانرهواكانی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان و حوكمهتهكانی توركیای ئه‌تاتوركه. ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی توركه‌كان بۆ دژایه‌تی كردنی هه‌ر جۆره پرۆژه‌یه‌كی كوردی نه‌ك به‌ته‌نها لهرقێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌ڵكو دژایه‌تی خه‌ونه‌كانی كوردی یه‌كێك لهپایهو مه‌له‌فه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركی بووه له‌رابردوودا، له‌ئێستاو له‌داهاتووشدا ئه‌م كۆلهكهیه هه‌رده‌مێنێت.
له‌نێوان سێ زلهێزی ناوچه‌كه‌ش؛ سووننی (به‌سه‌ركردایه‌تی سعودییه‌كان) و شیعی (ئێرانی) له‌گه‌ڵ توركیای ئه‌ردۆگان، ئه‌وا كورد ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی هه‌یه‌و به‌لایه‌نی كه‌میشه‌وه ئه‌گه‌ر ئێران دژت نه‌بێت ئه‌وا هاوكارێكی به‌ش به‌ش ده‌بێت و قورسیشه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژموونی ئێرانی؛ سعودییه‌كانیش تورك به كورد بگۆرنه‌وه، ئه‌مه‌ش راستییه‌كی تاڵ ده‌رده‌خات كه له‌بازنه دیبلۆماسییهكهی نێوان هه‌رسێ زلهێزه‌كه؛ كورد زیاتر له‌وه‌ی كێبركێكار بێت، ئه‌وا ده‌بێت خۆپارێزبێت بۆ تێپه‌راندنی قۆناغ و پێشهاته‌كان.
بۆیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه پرۆژه‌ی تورك كه بۆ دژایه‌تی كورد به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێده‌دات، پرۆژه‌ی كوردی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی قه‌به‌ی تورك چین؟ به‌ر له‌وه‌ی به‌رسڤی ئه‌و پرسیاره وه‌ربگرین، ئه‌وا پێویسته كورد وێنه‌ی گه‌وره‌كراوی خۆی ببینێت. له‌چوار پارچه‌دا، ته‌نها له‌باشووردا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا هه‌رێمێكی فیدراڵی پێرهوا بینراوه كه ئه‌و هه‌رێمه‌ش به دانیشتوانێكی 6 ملیۆنی(به‌مه‌زه‌نده‌ی زۆره‌وه)و جی دی پی (25 ملیار دۆلاری ساڵانه مه‌زه‌نده‌كراو- 2013)، ده‌ناڵێنێت به‌ئاستی به‌رزی گه‌نده‌ڵی و په‌رتبوونی شه‌قامی سیاسی و له‌ده‌ستدانی ده‌سكه‌وته‌كان، له‌رۆژئاڤا دوای 7 ساڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و دیكتاتۆری ئه‌سه‌دو پشت-تێكردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بینیمان بارودۆخه‌كه‌یان چۆن گۆراوه. له‌رۆژهه‌ڵات و باكوریش چه‌وساندنه‌وه و سه‌ركوتكردن به‌رده‌وامه. له‌وه تێده‌گه‌ین كه ناوماڵی كوردی چه‌نده پهرتكراوهو شێواوه.
كاتێكیش ده‌وڵه‌تی توركیا به‌نمونه وه‌رده‌گریت، به 80 ملیۆن دانیشتوان و به‌قه‌باره‌ی 863 ملیار دۆلار(به‌پێی راپۆرتی بانكی نێوده‌وڵه‌تی – ئه‌پده‌یتی 09.10.2017)، به‌ته‌ندروستییه‌كی باشی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه 75 ساڵ تێكرای ته‌مه‌نی تاكی توركییه، له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ره به‌پێی یوئێن و ئه‌ندامی ناتۆیه و له‌هه‌مانكاتدا چه‌ندین گرێبه‌ستی سه‌ربازی و ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ رووسیا خستۆته پلانه‌كانییه‌وه. ئه‌وا زۆر به‌ساده‌یی ئه‌وه‌ت بۆ روونده‌بێته‌وه له‌كاری دیبلۆماسییه‌تدا چه‌ند نابهرامبهریت بۆ دروست ده‌كات.
ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆپرسیاری ئاخۆ چۆن كورد رووبه‌رووی پرۆژه‌ی توركی بێته‌وه؟ ئه‌وا بێگومان ده‌سته‌وه‌ستان و ئه‌نجامنه‌دانی هیچ دژایهتیك، وه‌ڵامه‌كه نییه. به‌ڵكو ده‌بێت كورد بزانێت ئه‌گه‌ر به‌نیازی شه‌ری دیبلۆماسییه ئه‌وا نا‌توانیت گره‌وه‌كه به‌ریته‌وه له‌رێگه‌ی دژایه‌تیكردنێكی ئاشكرا‌و راسته‌وه راست. به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌ركه‌كان پۆلێن بكرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێـت جگه لهدیبلۆماسییهت، رێگه‌ی دیكه وه‌ك شۆرشی چه‌كدار بگیردرێته‌به‌ر، ئه‌وا گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ئه‌و بۆشاییان پركردۆته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بریاره بهدیبلۆماسییهت رووبه‌رووی تورك بینه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بیری سه‌رۆك ئاپۆ، نابێت بایكۆتی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی دیبلۆماسییانه له‌گه‌ڵ تورك بده‌ن چونكه سه‌رۆك ئاپۆ له‌گه‌ڵ پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه گه‌لانی ناوچه‌كه‌دایه و ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی و باوه‌رهێنانی ئه‌و گه‌ل و حكومه‌تانه‌یه به‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه. تۆی سیاسی بۆ ئه‌وه رێگه‌ی سیاسه‌تت گرتۆته‌به‌ر تا خه‌باتی مه‌ده‌نیانه بهكاربخهی و به‌رده‌وام ده‌سپێشخه‌ری ئاشتی بیت و لهفهشهل هێنان له‌و هه‌وله ئاشتییانهت ماندوو نه‌بیت به‌تایبه‌تی له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر ئیمانت به‌و جۆره كاركردنه نییه، ئه‌وا نا‌توانیت شه‌ریش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی وا رابگه‌ینیت؟ هه‌روه‌ها هیچ پارچه‌یه‌كی هه‌رێم ده‌وڵه‌تیش نییه تاوه‌كو بتوانیت له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و له‌ناتۆ فشار له‌سه‌ر تورك دروست بكه‌ی!
ئه‌گه‌ر خهمهكهش خه‌می نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌وا كه تۆ وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی نه‌بوویته پێشره‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ته‌سلیمكردنی په‌ناگه‌و پێگه‌ی كوردانی پارچه‌ی دیكه، كه تۆنهبوویته رێنیشانده‌ری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان بۆ تیرۆركردنی كادیرانی شۆرشگێر، تۆ كه رێت نه‌داوه هێزو كه‌رسته‌ی تۆ له‌و شه‌ره به‌كاربێنن، ئه‌وا جوانترین و باشترین هه‌ڵوێسته‌و به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش كاتێك وێنه‌ی خۆی ته‌واو ده‌كات كه وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێم به‌رده‌وام بیت له‌په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌م بۆ ووروژاندنی مه‌له‌فی ئاشتی و هه‌میش بۆ پشتگیریكردنی هه‌ده‌په كه له‌ئێستادا به‌فه‌رمی له‌باكوری كوردستان خه‌بات ده‌كه‌ن.
تۆی پارت و لایه‌نی سیاسی تا ده‌توانیت به‌نهێنی یارمه‌تی شۆرشگێرانی پارچه‌كانی دیكه بده، چ پێویست ده‌كات به‌ئاشكرا رای بگه‌ینیت؟ تۆ كه پێشوازی لهنێردراوێك ناكه‌یت وامه‌زانه له‌كاریگه‌ری خۆت و هێزهكهته به‌ڵكو تۆ دهرفهتێكت له‌ده‌ستداوه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامی ئاشتی جارێكی دیكه به‌گوێی ئه‌و شهرفرۆشانه دابده‌یته‌وه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی دیبلۆماسییه‌ت كاركردنه بۆ گۆرینی بیركردنه‌وه‌ی دوژمن بۆ كاریگه‌ر دروستكردنه، هه‌روه‌ها كاتێك بایكۆت هه‌یه كه تۆ نه‌تتوانیوه به‌هۆی ئه‌و بایكۆته‌وه زیانێكی ئابووری یاخود خاوكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ئه‌تۆمی(بۆ نمونه) لێبكه‌وێته‌وه!
دوا خاڵیش، تۆی پارت و سیاسی لێگه‌رێ نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ، چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ و لایه‌نگرانت كامپه‌ینی توند‌و هه‌لوێستی توند ودژایه‌تی ته‌واوه‌تی بۆ پرۆژه‌كانی توركیا بخه‌نه‌روو، له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی مافی مرۆڤ و ده‌زگا دیموكراسییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ توێژینه‌وه هه‌وڵه‌كانی توركیا ناشرین بكه‌یت نه‌ك به‌و جۆره دیبلۆماسییه‌ت بكه‌ی كه زیاتر بۆ سه‌رنجراكێشانی ده‌نگدان هه‌ندێك جوڵه‌ی بێزه‌وقی دیبلۆماسییه‌ت بكه‌یت كه نه بتوانیت یارمه‌تی قه‌زیه‌ی كوردی له‌پارچه‌یه‌ك پێبده‌یت و له‌هه‌مانكاتیشدا مه‌ترسییه‌كانی سهرپارچهكهی خۆشت زیاتر بكه‌یت، بۆیه دوا وته‌ش دیبلۆماسیه‌ت به‌ر له‌هه‌موو شتێك بۆ میلله‌تانی ژێر ده‌سته‌ی وه‌كو كورد به‌ده‌ستهێنانی ئاشتییه نه‌ك ئامرازێكی هێرش كردن و تۆڵه‌كردنه‌وه.