هەڵبژارن و پێبژاردن..!

لەلایەن ستاندار Posted on 521 جار بینراوە

جعفر فازیل

لەوڵاتانی خۆرئاواو دێموكراسی هەڵبژاردن خێر وشادی بۆ گەل و ووڵات دێنێ ، چینی دەست ڕۆیشتووی تاقی كراوە و كەمتەرخەم بەرامبەر میللەت لادەدرێن و هێزی تر و ڕێكخراوی خاوەن پڕۆژە دێننە پێشەوە ئەم پڕۆسەیەش بۆتە مایەی خێر بۆیان ،بەڵام ئەفسوس ومخابن لەكوردستان وهەندێك ووڵاتی خۆرهەڵاتی ناوین سیمای هەڵبژاردن كاپیتالیزمانەیە و دۆڕاوەكانی دەسەڵات و دەوڵەتداری لەهەڵبژاردنەكانا بۆ هەڵبژاردنیانە” دەبێت هەر دەر بچن ئەگەر یەكورسیش بهێنن چونكە ئەم فیودالانە هاو شێوەی حوكمی كڵێسا سەردەمی ڕێنسانسن و چەقۆ و مقەستی ئەوكاتیان پێیە سەری دیموكراسی و ئازادی و زانست و خزمەت گوزاری پێدەبەنە سەربڕ خانە،٢٧ساڵ حوكمی دارستان و ٢٧ساڵ جاشە كۆنەكانی سەدام ودەست سوورەكانی ئەنفال و زیندە بەچاڵ ٢٧ مستەشارو ئەمیر سریە تەراتێنیانە بەسەر برینی ووڵات و هەموو خاوەن نەجمەوخاوەن كارگەو خاوەن لیوا و فەوج ، كوروكچەكانیان بەسەفرە لە تركیاو دوبەن كەچی مناڵانی هەژارو كیمیای باران بێكارو خەمبارن هەڵبژاردن لە ووڵاتی خۆمان قوڕاوێكە هەڵبژاردن لای خۆمان دەنگ دانە كۆنە مستەشارەكان كۆنەجاشەكان ئیتر دەنگ كڕین هەڕەشە نان بڕین لەكۆتا چونە سەر قەمەرسناعی و ناو میمۆری ووتیان تكایە كۆنەجاشەكان و كیمیای چیەكان هەڵبژێرن خۆش هەڵبژاردن،ئەگەرنا كێ دەنگ بەم خەفەچیانە ئازادی دەدات ئەگەرنا چۆن داڵدەچیەكانی كیمیای باران و ئەنفال چیەكان هەڵدەبژێرێ ئەگەرنا سووتانی گوندو و ترحیل و تەعریب و تەبعیس هەر دوێنێ بوون كێ هەڵیان دەبژێرێ چۆن وولات دەدرێتە دەست هەندێ كەس لە زاڵمانی سەدام و چۆن دلسۆزانی خەباتی شاخ و مەدەنیەكان داڵدەیان دەدەن دڵنیام لەناو هەموو هێزەكانە بەرەی دژی كەندەڵی و كورد كوژەكان هەیە دڵنیام هێزی دەنگ و مەدەنیەت بەسەر پێبژاردنەكان سەر دەكەوێ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.