ھاوپەیمانیەکی گەورە لە عێراق بەناوی بەرە “دژە گەندەڵی” ڕادەگەیەنرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە

ستاندەر
سەرکردەیەکی ھاوپەیمانی وەتەنی ڕایدەگەیەنێت بەو زوانە ھاوپەیمانیەتیەکی گەورە ڕادەگەیەنن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

رەعد دەھلەکی لە ھاوپەیمانی وەتەنیە ڕایگەیاند، ھاوپەیمانییەکە لەلیستی سائیروون بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدرو لیستی وەتەنی بەسەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی‌و لیستی حیکمە بەسەرۆکایەتی عەمار حەکیم دەبێت.

ئەو سەرکردەیەی لیستی وەتەنییە راشیگەیاند، کە ئەوان کاردەکەن بۆ ئەوەی ھاوپەیمانییەکەیان فراوان بکەن، بەو مەرجەی ئەو لایەنانەی دێنە ناو ھاوپەیمانییەکە “دژی گەندەڵی بن”.

رەعد دەھلەکی وتوشیەتی ، دەیانەوێت بەرەیەکی دژی گەندەڵی پێکبھێنن، بۆ ئەوەی لەرێگەی ئەو بەرەیە حکومەتی داھاتوو دروست بکەن‌و کار بۆ خزمەتگوزاری ھاووڵاتیان بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.