وردەکاری ھەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان و ماوەکەی ئاشکرادەبێت ستاندەر بڵاویدەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 348 جار بینراوە

ستاندەر
رۆژنامەی (عەرەبی جەدید) لەسەر زاری یەکێک لەو دادوەرانەی کە بۆ جێگرتنەوەی کۆمسیاران دانراون بڵاویکردۆتەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی ھەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان دە ھەزار کەس ڕادەسپێردرێن کە فەرمانبەری دادگاکان و وەزارەتی پەروەردە و دەستەی نەزاھە و دیوانی چاودێری دارایی دەبن و، پرۆسەکە لە بارەگای سەرەکی کۆمسیۆن لە بەغدا ئەنجام دەدرێت.
رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە پرۆسەی ھەژمارکردنەوەی دەنگەکان ھەفتەیەک تا دە رۆژ دەخەیەنێت و رۆژی چوار شەممە یاخود پێنج شەممە دەست پێدەکات و، دوبارە وردبینی بۆ زیاتر لە ١٠ ملیۆن وەرەقەی دەنگدان دەکرێت.
راشیگەیاندوە لە پرۆسەکە رێگری لە نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکان دەکرێت دەستێوەردان بکەن بەڵام دەرفەت دەدرێتە نەتەوەیەکگرتوەکان چاودێری پرۆسەکە بکات.
بریاریشە سەرۆکی دادگای بەشێک لە پارێزگاکان بەرپرسیاریەتی بەرپرسی ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکان وەرگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.