پارتی فاکتەری دەرەکی بەکاردەھێنێت بۆ بەھێزکردنی خۆییان و مانەوەیان

لەلایەن ستاندار Posted on 319 جار بینراوە

د.محەمەد کیانی
سێ ساڵ لەمەوبەر وتارێکم بەم ناونیشانە نوسیبو ئەمڕۆ ناوەرۆکی وتارەکەم بە تەواوەتی ھەتە دی. ھاتنی ھێزی تورکیا بۆ قولایی کوردستان و داگیرکردنی سۆران لەلای تورکیاوە، کاردانەوەیەکی راستەوخۆی بنەمالەی بارزانی و دەوڵەتی تورکیایە بۆ نزیکبونەوەی ئەگەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ساختەکاری و تەزویرەکانی پارتی لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق. ئەم ھەڵبژاردنەی دوایی نیشانی دا رێژەی جاوەری پارتی و یەکێتی بە ڕادەیەکی زۆر کەمی کردووە، ئەوەی باری راستکردنەوە ساختەکاری و تەزویر بوو لە پڕۆسە و ئەنجامی ھەڵبرادنەکەی ٢٠١٨/٥/١٢. ئەم ھاتنەی تورکیا بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی بنەماڵەی برازانییە بەدەر لە ھەبوون و نەبوونی پاڵپشتی جەماوەر بۆ ئەم بنەماڵەیە. لە پاداشتی ئەم پشتگیریەی تورکیا، ئەم بنەماڵەیە ئامادەباشی تەوایان ھەیە بۆ خزمەتکردنی سیاسەتی تورکیا دژ بە سەرجەم گەلی کورد، لاوازکردنی عێراق، زاڵکردنی ھەژمونی تورکیا لەسەر سنوری ویلایەتی موسڵ، دەستەبەرکردنی کۆنترۆلکردنی سەرچاوەکانی وزەی نەفت و گازی کوردستان لەلایەن تورکیاوە، لێدانی تەڤگەری ئازادی باکوری کوردستان و بەکۆیلە ھێشتنەوەی کوردی باشوور. بەرامبەر یارمەتیدانی تورکیا بۆ سەپاندنی ئەو ھەژمون و دەسەڵاتدارییە بنەمالەیەی شێخانی بارزان بە سەر گەلی کورد دا، لە ساڵەکانی ھەشتاکانی سەدەی بیستەمەوە، بە ھەموو نرخێک ویستەکانی دەوڵەتی تورکیایان جێبەجێ کردووە و ئامادەن لە ھەر باروزووفێک بێت ھەر ویستێکی خزمەتکردن و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی تورکیان بێ بسپێردرێت جێبەجێی بکەن لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، وە بەتەیبابەت لە دژی ھەولی دابینکردنی ئازادی و دیموکڕاسی لە سەرجەم کۆمەڵگەی کوردستان وە ھەروھا دژی سەقامگیری ئاشتی لە عیراق.

ئەم ھاتنەی جەندرمەی تورکیا پەیوەندی راستەوخۆی بە ھەرەس ھێنانی ساختەکاری و تەزویرەکانی پارتیەوە ھەیە لەم ھەڵبژاردنەی ٢٠١٨/٥/١٢. بەھوێ تەزویرەکەیەوە پارتی کورسیەکی زۆری ھێنا لە پەڕلەمانی عێراق، کە دەبونە ھێزێکی بڕیاردەر و یارمەتیدەری سیاسەتی تورکیا لە عێراق. بە ئاشکرابوونی ئامرازەکانی تەزویر و ساختەکاریەکانی پارتی و ئەگەری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامە ساخەتەکەی پارتی بەدەستی ھێناوە، پارتی ئەو پێگەیە لەدەست دەدات کە دەبا لە پەڕلەمانی عیراق بەدەستی ھێنابا، بەم ھۆیەش پیلانەکانی پارتی و تورکیا ھەرەس دەھێنن.

کەمکردنی جەماوەریەتی پارتی بە تەدەخول و پاڵپشتی راستەوخۆی تورکیا قەرەبوو دەکەنەوە. چەندین جارە دووبارەی دەکەینەوە: پارتی (بنەماڵەی بارزانی) پەیوەندی بە گەلی کوردەوە نییە و بەشێک نییە لە گەلی کورد، بێجگە لە بوونیان لە ناوچەی کوردستان و بەکار‌ھێنانی گەلی کورد وەک ھێزێک بۆ ھەبوون و سەپاندنی دەسەڵاتی بنەمالەکەیان وگەرەنتیکردنی بەردەوامی ئەو دەسەڵاتەیان بە پاڵپشتی تورکیا بۆ ھەتا ھەتایە لەم ناوچە لەلایەک و بەکارھێنانی گەلی کورد وەک کۆیلەکانی چاخەکانی کۆیلایەتی و ئامرازی بەدەستھێنانی بەرژەوەندی ئابوری تایبەت و دەولەمەندبونی بنەمالەکەیان لەسەر حیاب و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان لەلایەکی تر.

ھەتا بنەماڵەی بارزانی دەسەڵاتیان بمێنێ کورد ھیچ قەوارەیەکی نابێت، ئەو فیدرالیەی کورد لە عێراقیش بەدەستی ھێناوە بێ مان دەمێنێتەوە، ئازادی تاکی کورد و کەمەڵگەی کوردستان ئەفسانەیەکە قەت نابێتە ڕاستی، ئابووری و سامانی کوردستان بارمتەی دەستی بنەماڵەکەی ئەوان و بنەماڵەی تاڵەبانی دەبێت و ئەوھاش دەمێنێتەوە، بەشی خەڵکی کوردستان کۆیلەیی وکولەمەرگی دەبێت وبە نەمر و نەژی دەبێ ژیان بەسەبەرن، جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ بە فرۆشتنی نەفت و گومرگ دەگۆڕدێرتەوە، سەروەری و سەربەخۆیی قسەی ھەلەقومەلەقی بێ مانا و گەوجێنەری کاسەلێسەکانی بنەمالە دەبن و بەس.

تاکە ھیوایەک بۆ گەلی کوردستان مابێتەوە ئەوەیە؛ خۆڕێکخستن و خەباتی بێ وچانە بۆ جیبەجێکردنی دەستور و فیدڕالیەت و گێڕانەوەی سەروەری بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراقە. ئەوەش بە دەرکردنی تورکیا دەبێت لە کوردستانی باشوور و بێکاریگەریکردنی لە پاڵپشتیکردنی بنەماڵەی بارزانی و دەرھێنانی سەرچاوەی وەزە و ئابوری ھەرێمی کوردستانە لە دەست ھەردوو لایەنیان. لەو سونگەیەوە دەتواندرێت کوردستان ئاوابکرێت، ئابوری بەھێز بکرێت، شانازی نەتەوەیی دەسەبەر بکرێت، ئازادی و دیموکڕاسی بەرقەرار بکرێت ورێگا تریش دەکرێتەوە ئەگەر ئامادەبین، وەک سکۆتلەندیەکانی بەریتانیا. بەدەر لەمە بەشی کورد تەنھا مەینەتی و ماڵوێرانی و سەرشۆڕی وبێکەرامەتیپێکردن وھەژاری و نەداری و نەزانینیە بەدەست دەسەڵاتی ئەو ئەم بنەماڵانو و عەڕابەکانیان، تورکیا و ئێران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.