ستاندەر
بەگوێرەی ھەواڵێک کە سایتی (ێوت العراق) بڵاویکردۆتەوە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نامەیەکی ناڕازی بونی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردوە بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت.
سەرچاوەکە بڵاویکردۆتەوە رۆژی چوارشەممە چەند نوێنەرێکی ئەنجومەنی پارێزگا سەردانی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کردوە بۆ پێشکەشکردنی یاداشتی ناڕەزایی.
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر ئەو ھەوڵە بەبێ ئاگاداری لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کراوە و، لە ئێستا سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە پشتکی یەکێتی ئەو پۆستەی وەرگرتووە.