هەدەپە و بەندی هەڵبژاردن

لەلایەن ستاندار Posted on 409 جار بینراوە

                                                             هیوا سەید سەلیم

لە رۆژی 24 حوزەیرانی ئەمساڵدا،  جارێكی تر پارتی دیموكراتی گەلان ((HDP، بە بازگەی كۆتوبەندی هەلبژاردن تێدەپەڕێت، ئەو بەندەی كە وەك مەرج بۆ هەر لیست و پارتێك لە توركیا داندراوە، كە ئەویش بریتیە لەوەی مەرجی بردنەوەی هەر لیستێكی دەبەسترێتەوە بە  بەدەستهێنانی رێژەی 10% لە تێكڕای ئەنجامەكانی هەلبژاردن توركیا.

ئەو بەندە كە بەرهەمی كودەتای سەربازی هەشتاكانە لەلای زۆرێك لە چاودێران بە ماكێكی ڕەش دادەندرێت  لە سیستەمی دیموكراسی توركیادا، هەربۆە  لەمدوایە مشتومڕێكی زۆر بۆ هەمواركردنەوەی تەنانەت هەلگرتنیشی ئەنجادرا بەڵام بەهۆی پێداگری (AKP) لەسەر مانەوەی ئەو مەرجە بۆ هەلبژاردن هەوڵەكان بێ سوود بوون ، چونكە دەسەلاتدارانی توركیا بە گشتی و بەرپرسانی پارتی دادو گەشەپێدان پێیان وایە لەرێگەی ئەو كۆتەوە دەتوانن رێگری لە لیستی ((HDP بكەن،  تا بتوانێت بگاتەوە بە پەرلەمانی توركیا.

((HDP، یەكەمین جار لە هەڵبژاردنی (7)ی حوزەیران توانیان ئەو بەربەستە تێك بشكێنن و لە سەركەوتنێكی یەكجار گەورەدا توانیان هەشتا پەرلەمانتار لە ژێر چەتری لیستی ((HDP بگەینە پەرلەمان.

سەركەوتنی حەوتی حوزەیران ئەردۆغان و حزبەكەی تووشی شۆكێكی گەورەكرد، چونكە دەسەڵاتدارانی توركیا ئەوسا  ئەوسەركەوتنەی ((HDP یان بۆ قووت نەدەدرا، چونكە بە تێپەڕاندنی بەندی هەڵبژاردن ((HDP پیلانێكی گەورەتری (AKP) لەبەین برد، ئەویش پلانی بەدەستهێنانی (400) كورسی بوو لە لایەن لیستی (AKP)ە، تا بتوانێت بە تەنیا كابینەی حكومەت پێكبێنێت و هەمواری دەستوری توركیا بكات، لە گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی.

بۆیە وەك كاردانەوەیەك لەبەرامبەر ئەو شكستە  (AKP) دێت جاڕی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات، وە ناچێتە ژێر باری ئەوەی كە هێزێكی وەك ((HDP خاوەنی (80) كورسی پەرلەمانی بێت، سەرانی حوكمڕان لە توركیا ئەوسا پێیان بوو،  هەڵبژاردی پێشوەختە زۆرێك لە هاوكێشەكان بە زیانی ((HDP دەگۆڕێت ، كاریشیان بۆ ئەم ئاڕاستەیەكرد،  بەوەی پرۆسەی ئاشتیان هەلپەسارد، شەڕی شاركانیان لە باكووری كوردستان دەستپێكرد، باری نائاسایی توندیان لەو شارانە ڕاگەیاند، شارەكانیان خەڵتانی خوێن كرد .

بەڵام هەموو ئەمانە نەیتوانی وا بكات بەندی هەڵبژاردنی لە دژی ((HDP كاری خۆی بكات، بگرە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەش ((HDP سەركەوت و لەگەڵ ئەوەشی كە  ئەمجارەیان كورسیەكانی كەمی كرد،بەڵام توانیان بە (59) پەرلەمانتار بگەنە پەرلەمانی توركیا .

لە ئێستادا كە لە توركیا رۆژی 24 حوزەیران  هەلبژاردنی پێشوەختە بۆ  پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆمار ئەنجام دەدرێت، جارێكی تر چاوەكان لەسەر ((HDPن، ئاخۆ لەبەرامبەر بەندی هەڵبژاردن چی دەكات، ئایا دۆخی دوای هەلبژاردنی ڕابردوو لە دەستگیركردنی هاوسەرۆكەكانیان و چەندین پەرلەمانتار و لادان  و دەسگیركردنی چەندین سەرۆك شارەوانی و دانانی قەیوم لە شوێنیان، هەروەها زیندانیكردنی هەزاران هەڵسوراوی ((HDP،  دۆخەكە بە قازانجی (AKP) دەگۆڕێت و خەونی ئەردۆغان و حزبەكەی دێتەدی لەوەی (HDP) نەتوانێ بەندی هەڵبژاردن تێپەڕێنێت، یان وەك دوو جاری ڕابردوو (HDP) ئاهەنگی سەركەوتن دەگيڕێت، وە سەكۆی پەرلەمان دەكاتە شوێنی شەری پەرلەمانی هەدەپەیەكان؟

هەموو ئاماژە و راپرسیەكانی پێش 24 حوزەیران ئەوەمان پێدەڵێن،  كە (HDP) دیسان بەندی هەڵبژاردن تێكدەشكێنێت، تاكە ترس كە لەو پرۆسەیە دەكرێت بریتیە لەوەی دەسەڵاتدارانی توركیا پەنا ببەنە بە دزی و تەوزیر لە هەڵبژاردنەكان، بەشێك لە ئاماژەكانی ئەو تەزویرەش لە ئێستاوە بەدیاركەوتوون،  بە تایبەت كاتێك ڤیدیۆی كۆبوونەوەیەكی رەجەب تەیب ئەردۆغان بڵاوبووەوە كە بە لایەنگران و هەوادارانی دەڵێت:

(هەر كارێك بكەن تا (HDP) لەژێر بەندی هەلبژاردن بمێنێتەوە)

دواجار دەڵێین، هەلبژاردنەكان لە توركیا چەند رۆژێكی كەمیان ماوە، لەگەڵ سەختی دۆخەكە و نەبوونی بەرابەری لە هەڵی یەكسان بۆ ئەنجامدانی پروپاگەندەی هەلبژاردنەكان،  نموونەی ئەوەی (AKP) هەموو جومگەكانی دەولەت لەبەرژەوەندی خۆی بەكاردێنێت لە پروپاگەندە بۆ لیستەكەیان بەڵام(HDP) كاندیدی سەرۆكایەتیان لە زیندانەوە لە ڕێگەی تویتەرەوە بانگەشە بۆخۆی دەكات،لەگەل هەموو ئامانەشدا بەڵام هەدەپەیەكان دەڵێن:

( ئامادەین بۆ ئەو جەنگی هەلبژاردن، ئەم جارەشیان بەندی هەلبژارن تێكدەشكێنین و لە هەڵبژاردت دەیبەینەوە)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.