لەبارەی پێکهێنانی بەرەی هاوبەش ڕای جڤاتی نیشتیمانی و خانەی ڕاپەڕاندن لێکجیان

لەلایەن ستاندار Posted on 394 جار بینراوە

ستاندەر

ماوەیەکە خواستێک لەلای ئازادیخواز و بەرەی گەل دروستبووە بەئاراستەی پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش لەنێوان چوار حزبە ناڕازیەکە، تەزویرە فراوانەکەی هەڵبژاردنی ۱۲ی مانکیش خواستی پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشی لەنێوان حزبە ناڕازیەکان لەلای هاوڵاتیان بەهێزتر کرد، بەڵام ئەوەی جێگای باسە چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ کۆتایهاتنی ئەو ماوەیەی کە کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانیەتیەکان دیاریکردووە و تاوەکو ئێستا ئاسۆی بەردەم پێکهێنانی بەرە ڕون نییە.

بەپێی سەرچاوەیەک لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان ڕای خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی سەبارەت بە پێکهێنانی بەرە لێکجیان بەشێوەیەک ئەوە بۆ ۲۰ ڕۆژ دەچێت جڤاتی نیشتیمانی لەبەیانێکدا داوای پێکهێنانی بەرەی کردووە لەنێوان چوار لایەنەکە بەڵام تاوەکو ئێستا خانەی ڕاپەڕاندن وڵامی ئەو بەیانەی جڤاتی نەداوەتەوەو وە هیچ هەنگاوێکیشی نەناوە بەئاراستەی پێکهێنانی ئەو بەرە هاوبەشە.

جێگای باسە لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان ئەرکی خانەی ڕاپەڕاندن جێبەجێکردنی بڕیارەکانی جڤاتی نیشتیمانییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.