ئەرکەکانی بەرەی بەرفراوان

لەلایەن ستاندار Posted on 346 جار بینراوە
مەلا فرمان
لە هەنگاوی یەکەمدا دەبێت بزاندرێت و ببیندرێت لەم هەرێمی کوردستانە گەلێکی وشیار و بە ئاگا دەژێت، دەزانێ جۆن ژیانی خۆی رێکبخات. ئەوانەی پێچەوانە باس لەم میلەتە دەکەن، ئەوانەن جگە لە بواری ستەم و دزی لە تەواوی بوار و چەمکەکانی تری ژیان کڵۆڵ و کۆڵەوارن. پێکهاتەی بەرەی فراوان:
ئەم بەرەیە دەبێت هەموو ئەو دەنگە ناڕازیانە لە خۆ بگرێت دەیانەوێ نەک تەنها تەواوی هاوڵاتیانی کوردستان لە نادادپەروەری دەسەڵاتی جوتحیزبی رزگار بکەن، بەڵکە خودی دەسەڵاتدارانیش بێننەوە ناو ژیانی ئاسایی کۆمەڵ تا زیاتر و زیاتر رەشنەبن. لەبەر ئەوەی ئەم دەسەڵاتەی ئێستا بەدرێژایی ٢٧ ساڵی رابردو نەک خەباتی نیشتمانی بەرەوپپێش نەبردوە، بەڵکە قورس و قورستری کردوە و کۆسپی گەورەی تازەی بۆ دروست کردوە. بۆیە ئەم بەرەیە پێویستە ، لە خەباتی بەرفراوانی میلیدا ٢ دو رێچکەی سەرەکی دیاری بکات:
1- خەباتی ناوخۆ ئەم خەباتە دژ بە دەسەڵاتە ستەمکارەکانی ناوخۆ دەکرێت، دژ بەو دەسەڵاتانەی نادادپەری و ستەمیان چاندوە. ئەم ئەرکە تا بڵێی قورسکراوە، چونکە لەم هەرێمە یەک دەسەڵات نیە، بەڵکە دەسەڵات بریتیە لە: دەسەڵاتی ٢ دو حیزب و ٢ بنەماڵە لە ناو حیزب و بنەماڵەش چەندین دەسەڵاتۆکە و ناوەندۆکەی بڕیار هەیە. دو بازگەکەی دۆڵی سماقوڵی و بازگەی دێگەڵە کە بونەتە هەڕەشە لەسەر پێکەی دو لەتبونی ئەم هەرێمە، یەکێکە لە شاکارەکانی دەسەڵاتی جوتحیزب. بۆیە دەبێت بە راشکاوی ئەم بەرەیە باس لە زەرورەتی گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و لابردنی هەموو دەسەڵاتە ستەمکارەکان بکات.
ئەمەش ببێتە دروشمی سەرەکی و ناوەڕۆکی بەرنامەی کار. راستیەکیش هەیە پیویست بەزانین دەکات، ئەویش لە کاتی زیادکردنی فشار و هێزی ئەم بەرەیە ئەم دەسەڵاتانە دەبن بە یەک و وەک مناڵی ترسێندراو و دەستەمۆکراو خۆیان دەدەنە پاڵ چارۆگەکەی دایە گەورەیان. بەکورتی خەباتی ناوخۆ پێویستە بۆ ژیانەوەی ژیان بێت لە هەرێمی کوردستان.
2- خەباتی نیشتمانی بۆ ئەم قۆناغە پێویستە کار بکرێت بۆ لابردنی هەمو ئەو کۆسپانەی دەسەڵاتە ستەمکارەکانی هەرێم دروستی کردون و پاشان هەنگاونان بەرەو دروستکردنی پایەکانی کیانی کوردستان: جوانکردنەوەی روی هەرێم لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، ئەمەش بە ڕیزگرتن دەبێت لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسیەت.
• ئاساییکردنەوەی پەیوەندیە سیاسی و دیبلۆماسیەکان لە رێگەی دامەزراوە شەرعیەکانەوە و کۆتاییهینان بەو پەیوەنیە حیزبی و کەسیە گوماناویەی ئێستا هەیە.
• مامەڵەکردنی سیاسی لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستور بێت و مافەکانی گەلی گوردستان لە ئەولەویەتی ئەو مامەڵەکردنەدا بێت.
• دوبارە بونیادنانەوەی بوارە جیاجیاکانی ژیان لە هەرێم و گەڕانەوەی ئومێد و هیوا بۆ هاوڵاتیان. بەڵێ، ئەم بەرەیە دەتوانێ هەنگاوی باش بنێت و ببێت بە بەدیلی ئەم دەسەڵاتانەی ئێستا و ژیان لە کوردستان بژێنێتەوە.
کەرکوک،٢٤/٦/٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.