ستاندەر
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا پارتی دادو گەشەپێدان سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە ئەگەرچی ژمارەی کورسیەکانیشی بە بەراورد لەگەڵ ھەڵبژاردنی پێشوو ٢٤ کورسی کەمیکردووە. چاودێرانیش پێشیان وایە ئەگەر پشتیوانی نەتەوە پەرستەکان نەبوایە ئەردۆغان نەیدەتوانی رێژەی ٥٣% دەنگەکان بەدەست بھێنێت، بەڵام پشتیوانی نەتەوەپەرستەکان لە ئەردۆغان لە ژێر ناونیشانی ھاوپەیمانی کۆماری وای کرد ئەردۆغان پێچەوانەی حیزبەکانی رێژەی دەنگەکانی بگاتە سەروی ٥٠% ئەویش بەپێدانی کۆمەڵێک پۆست و پلەی جۆراوجۆر بە نەتەوە پەرستەکان کە دواجار وادەکات تورکیا زیاتر بەرەو سەردەمی کەمالیەکان بگەڕێتەوە.