لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئامادەیی پیشان دەدەن بۆ یەک لیستی بەرەو پێشچونەکان بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 367 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمرۆ دوو شەممە دوای تۆمارکردنی لیستی ھاوبەشی یەکگرتوو و بزوتنەوە بۆ ھەڵبژارنەکانی ھەرێم سەرچاوەیەک لەو ھاوپەیمانیە ڕایگەیاند ئەوان ئێستاش ئامادەن لەگەڵ سێ لایەنەکەی تر ھاوپەیمانیەتیەکی فراوانتر ڕابگەیەنن.
ھاوکات کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بەھەمان شێوە ڕایانگەیاندووە ئامادەن بەشداری ھاوپەیمانی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بکەن، پێشتریش جڤاتی نیشتیمانی لە ڕاگەیەنراوی فەرمی پشتگیری خۆیان بۆ دروستکردنی بەرەی ھاوپەیمانی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ھەرێم ڕاگەیاندبوو، ئەوەی تاکو ئێستا ھەڵوێستی ڕوون نەکردۆتەوە خانەی ڕاپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕانە تاکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە، لەسەر ئاستی جەماوەرییش بەشێکی بەرچاوی ھەڵسوڕاوانی گۆڕان داوای دروستکردنی ھاوپەیمانی بەرامبەر دەسەڵات دەکەن و، پێیان وایە ئێستا کاتی ئەوەیە بەرەی گەل خۆی بەرامبەر دەسەڵات زیاتر رێکبخات.

لە دواین پێشھاتدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم ماوەی ھاوپەیمانی تاوەکو کاتژمێر ٣ی رۆژی چوارشەممە درێژکردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.