گفتوگۆکانی پێکھێنانی بەرەی ھاوبەشی ئۆپۆزسیۆن چڕتر دەبێتەوە و چەند پێشنیارێک ھاتۆتە ئاراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 308 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاری ستاندەر گفتگۆکانی پێکھێنانی بەرەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ھەرێم لە دوێنێوە چڕ بۆتەوە و، لایەنەکان چەندین دیدار و گفتۆگیان لەبارەی ئەو پرسە سازکردووە، بەتایبەت ئەمرۆ جڤاتی نیشتیمانی گۆران ئامادەیی خۆی بۆ کاری پێکەوەیی و ھاوپەیمانی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر کۆمەڵی ئیسلامی پێشنیاری کردووە ھاوپەیمانیەتی چوار لایەنەکە لە ژێر ناونیشانی (بەرەی گۆڕانکاری) ڕابگەیەنرێت، تاکو ئێستاش گفتوگۆکان لەمبارەیەوە دریًژەی ھەیە. بەھۆی ئەوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر ماوە چاوەڕێ دەکرێت بەیانی چوار شەممە وەک دواین رۆژ بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن پێشنیار کراوە ھاوپەیمانیەتیەک لە کۆمسیۆن تۆماربکەن و، دواتر رێکەوتن لەبارەی وردەکاریەکەی بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.