گۆڕان: ئامادەین بۆ ھەموو کارێکی پێکەوەیی و ھاوپەیمانی سیاسی و بەرەیی

لەلایەن ستاندار Posted on 338 جار بینراوە

ستاندەر
دوای کۆبونەوەی ئەمرۆی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی شێوازی بەشداریکردنی گۆڕان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ھۆشیار عومەر، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا جڤاتی نیشتیمانی تەئکیدی لەوە کردەوە بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان لەسەر بنەمای پرەنسیپەکانی خۆی.

وتیشی “گۆڕان ئامادەو دەستپێشخەرە بۆ ھەموو کارێکی پێکەوەیی و ھاوپەیمانی سیاسی و بەرەیی لە نێوان ھەموو ئەو پارتە سیاسیانە کە ئامانجیان ئەنجامدانی گۆڕانکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی ریشەییە لە رێگەی چەسپاندنی حوکمی یاساو دادپەروەری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ئابووری و دژایەتی گەندەڵی”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.