ستاندەر
پەیامنێرمان لەناوچەی مێرگەسۆر پێیڕاگەیاندین کەوا ئەوشەو فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ناوچەی مێرگەسۆریان بۆردومانکرد وە بەوهۆیەوە لە ناحیەی شێروان مەزنی سەر بەقەزای مێرگەسۆر کچێکی تەمەن ۱٥ ساڵ بەناوی ( دنیا ڕەشید) بووە قوربانی.
جێگای باسە لەدوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەوە یەکەم کەسە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بووەتە قوربانی و شەهید بووە.