ستاندەر
بەھۆی فشارەکانی تورکیا بۆ سەر رووسیا و بەرپرسانی ئاژانسی سپۆتینگی روسی، رۆژی شەممە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٨ بە رەسمیی بەشی کوردی کرمانجی ئاژانسی سپۆتینگی روسی داخرا.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاربوو بەشی سۆرانی لە پاڵ کرمانجی لە ئاژانسی سپۆتینگ لە شاری ھەولێر بکرێتەوە، بەڵام بەھۆی فشاری تورکیا بۆ سەر ئاژنسەکە بەشی کوردی ئاژانسەکە بەتەواوی داخرا.