میراتی ململانێ میراتی ململانێ

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە

نەجاد رەسول
لە ئێراقی نوێ و دەسەلاتی خۆبەرێوەبردنی هەرێم چەندین کارەکتەرو ئەجندای سیاسی نوێ و فۆرمێکی لە دەربرینی سیاسی هێنا ناو کایەی سیاسی دا ،لە بەکارهێنانی هێزە ئێراقیەکان بۆ ململانێ ی تایفی و هێزه کوردیەکانیش بۆ ململانێ ی ناوچەی و پاوانی حزبی و بەرژەوەندی ئقلیمی . بەشێکی زۆر لەم ململانێ یانە بۆ دەست خستن و کۆنترۆلکردنی جولەی شەقامە بۆ بەهێزکردنی پایەکانی حزب . ئەم میراتە سیاسیە ناوچەیانە سەرەتا بەسرینەوەی یەکتر لەسەر نەخشەی کێ برکێ و ململانێ ی سیاسی بۆ سرینەوەی لەسەر نەخشەی سندوقەکانی دەنگدان کۆتای دێت تا خەونی بوون بە دەسەلاتێکی رەهای لە حوکمی ولاتدا .
هەموو ئەمانە نەغمەیک بوون لە نەغمەکانی میراتی ململانێکان بۆ دروستکردنی تەنگژەی سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی و بنیات نانی دونیایەکی پر لە سیخناخ بە رق و دژ بەیەک و سیاسەتی هەژارکردن و دروستکردنی زەلکاوێکی ووشک بۆ درێژەدان بەم ململانێیانە . میراتی ئەم پارچەپارچەو ووردوو خاشبوونە مێژوویەک و رەگ و ریشەیەکی مەزنی هەیە بەوەی ئەو چرایە گەشاوەی لەناوندێکی شەوەزەنگ هەلبکرێت ئیتر بەرژەوەندی هەرێمایەتی و نێودەولەتی دەکوژێتەوە! ئەم میراتە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەولی نزمکردنەوەی ئاستی یاسای سەقامگیری و باشتر کردنی ژیانی ئابووری دەدات .
سەردەمی ئیرەیی پێبردن و گەرانەوەی چاخی زێرین و شەرعیەتی مۆراڵی لەحوکمردنی دەسەلاتی سیاسی و بەسەرچوو کە دەرەنجامی نارۆشنی ململانێ ی سیاسی ناتەندروست و سندوقەکانی هەلبژاردنی ناشەفافن. میراتی ململانێکان میراتی وروژاندنی بۆ ولاتێک هەرگیز سەرکەوتوونەبووە لە سەقامگیری و بەلکو کرۆکی ململانێکانی رۆژهەلاتی ناوەراست بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.