رێکەوتنی چەند بەرپرسێکی کورد و حەشدی شەعبی بۆ دیزینی نەوتی کەرکوک ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 385 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی بەدواداچونی رۆژنامەنووسێک لە سنوری کەرکوک چەند بەرپرسێکی دەسەڵاتداری کورد لەگەڵ بەشێکی چەکدارانی حەشدی شەعبی رێککەوتوون شەوانە نەوت دەدزن و دەیفرۆشنەوە، بەڵام بەو پێیەی رێکەوتنە تەنھا لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حەشدی شەعبی کراوە نەک ھەمویان ئەو بەرپرسانە بە نھێنی کارەکە ئەنجام دەدەن.

رۆژنامەنووس کۆچەر عەلی لە بەدواداچونێک ڕایگەیاندووە ” لە نزیک ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک، جموجۆڵی نەوت دزین لە شەواندا دەستی پێکردۆتەوەو شەوانە خەڵکی گوندەکان بێزار دەکەن بەوەی لەکاتی ھاتنی نەوت دزەکان نابێت ھیچ ناڕەزاییەک دەربڕن”

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە” چەند شەوێک بەر لە ئێستا ھێزێکی چەکدار بە سی تانکەرو دوو شۆفڵ و پیکابێکی مەرزییەوە لە نزیک ناحیەی سەرگەڕان چوونەتە سەر بیرە نەوتێک لەو کاتەشدا جوتیارێک خەریکی دروێنە کردن بووەو رێگەی بە چەکدارەکان نەداوە بچنە سەر بیرە نەوتەکە، بەرپرسێکیش بە جوتیارەکەی گوتوە ئەو پیکەبە مەرزیەت بە دیاری پێدەدەین بەڵام نابێت بە ھێزەکانی خەشدی شەعبی بڵێی ئەوانە نەوت لەو بیرە دەبەن، دواتر جوتیارەکە خەڵکی گوندەکەی خۆی ئاگادار کردۆتەوە کە رێگری لە نەوت دزەکان بکەن و لەکاتی گەیشتنی خەڵکی گوندەکە بۆ نزیک چەکدارەکان، ھەردوولا میلی کلانشیکۆفیان لێک ھێناوەتەوەو دواتر بەرپرسەکە شوێنەکەی جێھێشتووەو رێگەیان پێنەداوە نەوتەکە بدزن.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.