مەلا فرمان
لەگەڵ پەیدابونی نەوت لەم شارە، هێدی هێدی هەنگاوی ماڵ لە خانەخوێ حەرامکردن دەست پێدەکات و شاریش هەرجارەی بەدەست یەکێکەوە هاواری زیاتری لێبەرزدەبێتەوە، جارێ بەدەستی دوژمن و دراوسێکان ، جاری بەدەست نەیار و جارێ سەرانی حیزبی کوردی: 1- بەردەوامدان بە سیاسەتی ٣ کوچکەی بەعسیان ” تەعریب، ترحیل و تەبعیث”، بە شێوەیەکی تر.
2- گۆڕینی سیمای شار
3- راگواستنی کورد
4- کردنی ناوچەکە بە ناوچەیەکی قەدەغەکراو. وەزارەتی مالیە و بەرگری و عەرەب لە جیاتی کوردان دەبن بە خاوەنی زەوی و زار.
5- دزی و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی.
6- هەڕەشە و تیرۆرکردنی نیشتمان پەروەر و رۆشنبیرانی شار.
7- سڕینەوەی هەردو ناحیەی شوان و قەرەهەنجیر و کردنی بە سەربازگە.
8- رۆژیک هاوردنی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ سەر قەڵا و رۆژێک وڵاتێکی تر.
9- لە هەموی خراپتر تێکدانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیاکان و بە گژیەکداکردنی پێکهاتەکانی کەرکوک. ١٩٦٣- ١٩٦٨ تاڵانکردنی گوندەکانی تەواوی ناوچەکانی کەرکوک و تەعریبکردنی گوندەکانی خوارو و رۆژئاوای کەرکوک. حەرەسی قەومی بەعسیەکان لە ١٩٦٣ دژ بە کورد بە جۆری دەستکراوەبون ” سەر بۆ حموکەت و ماڵ بۆ حەرەس قەومی”. ١٩٦٨ – ٢٠٠٣
1- تەعریب و تەرحیل و بە بەعسیکردن گەیشتە لوتکە، تەواوی گوندەکان روخێندران و خەڵکەکەی راگوێزران.
2- سنورەکە بە تەواوی کرایە ناوچەی قەدەغەکراو ( مناطق محرمة)، بو بە سەربازگە. ٢٠٠٣ – ١٦/١٠/٢٠١٧ 1- کەرکوک هاوشاێوەی مناڵی ساوا هەردو پەلی کەوتە دەست پارتی و یەکێتی، تا ئێستاش هەریەک بۆ لای خۆی رایدەکێشێ.
2- زەخیرەی بەردەئاشی نێوان هەولێر و بەغدا.
3- شەری نەوت دەستی پێکرد و تاڵانی و دزی گەیشتە لوتکە.
4- کەوتە بەر هەڕەشەی داعش.
5- هەردو هێزەکانی پارتی و یەکێتی هەر یەک لە قۆڵێکەوە دەسەڵاتی کەرکوکیان گرتە دەست و بە هاوکاری هاوپەیمانان کەرکویان لە پەلاماری داعش پاراست.
6- متمانە کەوتە قەیرانەوە.
7- ریفڕاندۆم ماڵوێرانی بەدوای خۆیدا هێنا، جگە لە سەرانی پارتی و یەکێتی نە کەس خەتابارە نە ئەمەریکاش هاوشێوەی ١٩٧٥ خیانەتی لە کورد کرد. ١٦/١٠/٢٠١٧ – …….
1- هێزەکانی پارتی و یەکێتی هەڵاتن و کەرکوکیان جێهێشت.
2- سەرانی ئەم دو حیزبە کەوتنە تەخوینکردنی یەکتر. لێرەوەش خەریکن درێژە بە شەڕی کۆنەقینی جەلالی و مەلایی دەدەن.
3- سیاسەتی تەعریب سەرلەنوێ دەستی پێکردۆتەوە. ئێستای کەرکوک
1- لە گوندی پەڵکانە زیاتر لە ١٥٠ عەرەب لە دوای ١٦/١٠/٢٠١٧ هاتونەتە ئەوێ و هەڕەشە دەکەن. حکومەتی عێراق لێی بێدەنگە.
2- عەرەبێکی زۆر رویانکردۆتە گوندەکانی نێوان دوبز – کەرکوک. هەڕەشە دەکەن و لە ناو ئەو زەویانەی بەدەست کوردەوەیە خانو دروست دەکەن. 3- کوردەکان هەڕەشەیان لێدەکرێت، ئەمان بێ چەک و ئەوان چەکدار. لە دەوروبەری گوندەکانیان بە ناوی داعشەوە لوغم و تەقینەوە دادەنرێت.
4- کاکەییەکان بە هۆی کوردبون و ئایینە پیرۆزەکەیانەوە هەڕەشەی توندیان لێدەکرێت. بە کورتی لەم شارە بێ خاوەنە:
1- ئەوانەی لە ساڵانی رابردو تاڵانیان کرد و ئەم شارەیان بەم دەردە برد، ئێستا ترس چۆتە زگیانەوە و هاوشێوەی جنۆکەکەی کەڵەکچی دەرناچێ، تا ئەو رادەیەی نەوێرن باس لە خاوەندارێتی شار بکەن.
2- بەرپرس و حیزبەکانی تریش سام گرتونی. 3- دانیشتوانی ئەو گوندانەش بەدەنگی بەرز دەڵێن ” لێرە ناڕۆین، گەر هەمەر بەسەر پشتماندا بڕوات”. چارە دانیشتوانەکە، هاواردەکەن ، کەمن ئەوانەی گوێیان لێدەگرن، بەغدا و هەولێر خۆیان لێ کەڕو لاڵ و نابینا کردوە. خۆیان خەریکن، ئەوەندەی بۆیان بکرێت هەوڵی چارەسەری خۆیان دەدەن.