کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بۆ چەند پرسێک بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایانکرد دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بکرێت بە بانگھێشتی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن وڕاپرسی ھەرێم بۆئاگاداربون لەئامادەکارییەکان بۆھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کەبڕیارە ۳۰ ئەیلول ئەنجامبدرێت .
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەمبارەیەوە ڕاگەیاند “بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو ۹ی تەمموزی ۲۰۱۸ سەرۆک وجێگرو بەرپرسی بازنەی ھەڵبژاردنەکان بێنەنێۆ ھۆڵی پەرلەمانی کوردستان ، تاکو بزانرێت بۆھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەبڕیارە لە ۳۰-۹-۲۰۱۸ئەنجامبدرێت ، کۆمسیۆن تاچەند ئامادەکاریەکانی کردوە وەک پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران ودانانی تۆماری نوێی دەنگدەران ، دابینکردنی پێداویستیە لۆجستیەکان و ھەموو ئەو ڕێوشوێن وڕێکارانەی کە پێویستن و پەیوەستن بەھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە “

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.