دوو هۆکاری مەترسیدار لەپشت تەقینەوەی کۆگاکانی چەکەوەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 347 جار بینراوە

ستاندەر

دوای تەقینەوەی کۆگای چەک لە تاسلوجەی ئەوە چوارەمین حاڵەتی تەقینەوەی کۆگای چەکە کە سیانیان لە هەولێر بووە ئەوەی تریشیان لەتاسلوجەی سلێمانی.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە دوو هۆکار لەپشت تەقینەوەی ئەو گۆگایانەیە. یەکمیان بۆ شاردنەوەی ئەو بازرگانییەی کە بەچەکی هاوپەیمانانەوە کراوە لەلایەن هەندێ فەرماندە و بەرپرس ,کە هەندێ لەو چەکانە گەیشتونەتە دەستی داعش.

هۆکاری دووەمیان کە چاودێران پێیانوایە ئەو هۆکارە مەترسیدارترە لە هۆکاری یەکەم ئەویش ئەوەیە تەقینەوەی ئەو کۆگایانە دەستی هەریەک لە تورکیا و ئێرانی لەپشتەوە بێت بەهۆی ئەو هەژموونە زۆرەی لەناو هيزەكان و لەسەر بەرپرس وسەركردەكان هەيانە.

شایەنی باسە لەسەردەمی ڕژێمی بەعس زۆرێک لە فەرماندەکانی وسەركردە و بەرپرسان مەلەفیان لەگەڵ ڕژێمی بەعس ئاشكرا بوو ئەو کارانەیان پێدەسپێردرا و دواتریش لەهەرێم هیچ سزایەک نەدران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.