ئه‌مجاره‌ش یه‌كێتى و پارتى گه‌مه‌كه‌ ده‌به‌نه‌وه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 373 جار بینراوە

زەبەنگ بەھادین

ووره‌ وورى بانگه‌شه‌ ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستى پێكرده‌وه‌ و ده‌بێت حیزبه‌كان خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ گه‌رێكى ترى هه‌ڵبژاردن , هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ هیچى جیاواز نى یه‌ له‌وانه‌ى پێشووترى خۆى , ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ى جیاوازى دروست بكات به‌شدارى كردنى زۆر كه‌مى خه‌ڵكه‌ ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا , یه‌كێتى و پارتى ته‌واو دڵنیان له‌ پێشكه‌وتنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بۆیه‌ ئاماده‌ییان تێدایه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكه‌ن ,

جگه‌ له‌ ته‌زویراتى ئاماده‌كراو به‌ به‌رنامه‌ , به‌شدارى نه‌كردنى خه‌ڵكیش ئه‌مجاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندیه‌ , هه‌روه‌ها ئه‌و دۆخه‌ خراپه‌ى حیزبه‌كانى ئۆپۆزسێنى تێدایه‌ پاڵنه‌رێكى باشى دیكه‌ بوو بۆ یه‌كێتى و پارتى تا سوور بن له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ . دووربینى گۆران و هاوپه‌یمانى و كۆمه‌ڵ و یه‌ككگرتو زۆر زۆر كورت بوو , ئه‌م حیزبانه‌ له‌وپه‌رى بێ ئاگاى سیاسى دان له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و پارتى دا , هه‌روه‌ها ئه‌م حیزبانه‌ تا ئێستاش په‌یوه‌ندى یه‌كى ته‌ندروست و سیاسى یان نى یه‌ له‌گه‌ڵ ووڵاتانى ئیقلیم و زلهێزه‌كان كه‌ ئه‌وان كاریگه‌رى یه‌كى گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ كوردوستان و ته‌نانه‌ت له‌ عێراقیشدا , سه‌ره‌تا ده‌بوایه‌ به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌شیان پێك بهێنایه‌ بۆ به‌شدارى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ وه‌لێ كه‌ نه‌یانتوانى ئه‌وه‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ى خراپتره‌ له‌ ئێستاوه‌ دژایه‌تى یه‌كدیش ده‌كه‌ن , یه‌كێتى پارتى كه‌وتونه‌ته‌ ئیسراحه‌ته‌وه‌ ئه‌م چوار حیزبه‌ خۆیان شه‌رى به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌كه‌ن له‌ برى شه‌رى یه‌كێتى و پارتى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مان پاشگرى یه‌كێتى و پارتى بن , بزوتنه‌وه‌ى گۆران و كۆمه‌ڵ هه‌مان قه‌وانه‌ كۆنه‌كانیان لێده‌ده‌نه‌وه‌ , دكتۆر به‌رهه‌میش هه‌ر رۆژه‌ى له‌سه‌ر په‌تێك یارى ده‌كات , یه‌كگرتوش تازه‌ بووه‌ به‌ پۆرى خوراو هه‌رگیز نایه‌ته‌وه‌ ئاستى جارانى , ئه‌و به‌ شوودانه‌ى پارتى به‌ شووى دا یه‌كگتوى ته‌واو خست , ئه‌ى كه‌ ئه‌م چوار حیزبه‌ به‌ هه‌ر چواریان چوار په‌لى ته‌ندروستیان نى یه‌ بۆ گوزه‌ر كردن به‌رو ئاسۆ بۆ به‌و شێوه‌ نه‌زانى یه‌ بۆ به‌ روى یه‌كدا هه‌ڵده‌شاخێن .

ره‌نگه‌ ئه‌م چانسه‌ى ئێستا كۆتا چانس بێت بۆ گۆران تا بتوانیت ئاراسته‌یه‌كى سیاسى عاقڵه‌نه‌ هه‌ڵبژێرێت و دور كه‌وێته‌وه‌ له‌ هوتافاتى بێ مانا , بزوتنه‌وه‌ى گۆران خۆى كارێكى به‌ خۆى كردوه‌ یه‌كێتى و پارتى پێویستیان به‌وه‌ نه‌ماوه‌ دژایه‌تى بكه‌ن , خۆیان دان به‌ به‌رژه‌نوه‌ند خوازى و تاكره‌وى دا ده‌نێن , ئه‌وه‌ى به‌ راستى دانى پێدا نانێن شكست و چه‌قینیانه‌ شاردنه‌وه‌ى راستى یه‌كانه‌ ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ڵسوراوان و هه‌وارانى خۆشیان هه‌وڵ نه‌دانیانه‌ بۆ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و گۆمه‌ قوڵه‌ى تێ ى كه‌وتون , حیزبه‌كانى تریش به‌ هه‌مان شێوه‌ تا ئێستاشى پێوه‌ بێت دووفاقن له‌ هه‌موو بریار و هه‌ڵوێستیكیان پێ یه‌كیان له‌ ئۆپزسێون و پێ یه‌كیان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا .

ئه‌گه‌ر گۆران و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى و یه‌كگرتوو به‌ نیاز بن له‌ هه‌مان گۆمدا راو بكه‌ن ئه‌وا به‌ دڵنیایى هه‌ر هه‌مان ماسى كۆنه‌كان ده‌گرنه‌وه‌ , بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌ك نه‌یانتوانى به‌ره‌یه‌كه‌ هاوبه‌ش پێك بیهێنن بۆ به‌ژدارى كردنى هه‌ڵبژاردن لانى كه‌م دیدبینى یه‌كى هاوبه‌ش دروست بكه‌ن , دژایه‌تى یه‌كدى نه‌كه‌ن , هه‌وڵبده‌ن ژیرانه‌تر و چاوێكى سیاسى سه‌رده‌م له‌ داهاتوو بروانن , له‌ سیاسه‌تدا هیچ شتێك و هیچ جۆره‌ رێككه‌وتنێك مه‌حاڵ نى یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج ده‌توانیت هه‌موو رێگاكان تاقى بكه‌یته‌وه‌ تا سه‌ركه‌وى , به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت ئه‌مجاره‌ش یه‌كێتـى و پارتى هه‌مان گۆڵى پێشوو له‌ حیزبه‌كانى دى ده‌كه‌ن و ره‌نگه‌ به‌ ئه‌نجامێكى زیاتریشى گه‌مه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌ , چونكه‌ ئه‌م چوار حیزبه‌ى دى هه‌ر به‌ هه‌مان عه‌قلیه‌تى كۆنه‌وه‌ ره‌فتار ده‌كه‌ن و هه‌ڵه‌ كۆنه‌كانیان نه‌ك دووباره‌ بگره‌ سێباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.