کورد و “گلیورلەری ” کەرکوک

لەلایەن ستاندار Posted on 467 جار بینراوە

هاوڕێ توانا مێرگەسەری

سۆسیۆلۆگی عێراقی دکتۆر (علی الوەردی )
لەیادداشتەکانیدا دەگڕێتەوە کەکاتێک بەغداد کەوتەدەست ئینگلیزەکان وکۆتایان بە حکومی عوسمانیەکان هێنا ماوەیەک پڕوپاگەندەی ئەوە بڵاودەکرایەوە کە جارێکی تر عوسمانیەکان دە گەڕێنەوە و ئینگلیز دەردەپەڕێنن ئەینجا دەڵێت بەو کەسانە دەوترا “گلیورلەر ” واتا گەڕاوەکان (عائیدون) بەڵام دواجاردەرکەوت نەپڕوپاگەندە توانی کە تورکە عوسمانلیەکان بگەڕێنتەوە و نەئینگلزەکانیش دەڕپەڕێندران ،
جا دیقەت بفەرموون وێکچونێکی زۆر لەنێوانی “گلیورلەری ” تورک و وەلاء تورکە دەسەڵات لە دەستچوەکانی ئەوێ ڕۆژێی بەغداد و هەروا (دەگەڕێینەوە)کەرکوکی جارێک لە دەستچووی کوردستاندا هەیە .بەڵام بۆئەوەی کورد بۆئەبەد بەدەر دوو کەسەری “گلیورلەرەکان ” نەچێت لە فەرزە فەڕزترە بزانێت کە ئایە لە چ سەردەم و هەلومەرج و قۆناغێکدا دەژیت ؟
یان دروستتر وڵامی ئەم پرسیاره بداتەوە ئاخۆ بەڕاست لە ئێستادا یەکلاکردنەوەی چارەنوسی ناوچە دابڕێنراوەکان بە تەنها پرسێکی عێراق کوردیه یان تێکەڵ بە بوعدوو و بەرژەوەندیی ئیقلمی و نێو دەوڵەتی کراوە ؟
ئایە کام میکانزمی گونجا و بێ زیان یان لایەنی کەم کەم زیان موکینە بۆ گێڕاندنەوەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ؟
هەڵبەت وەڵامدانەوەی دروستی ئەم پرسیارانە ڕاستە وخۆ دەمان گەیێنێتە جۆری چارەسەری پرسەکە چونکی ئیدی بە تەجروبە دەرکەوت ،
کە هێزگەلی کورد ناتوانێت بە مەنتقی هێز ئەم پرسە بە قازانجی خۆیدا بشکێنێتەوە نەک هەر ئەمە بەڵکو گرنگە ددانیش بەو ڕاستیەدا بنرێت هێز گەلی کورد لەماوەی چەند ساڵی حکومڕانی خۆجێی لە خانەقینەوە تا کو شەنگال تێستی حکومڕانیەکی خرا پیکردوو کەمترین هەوڵ و هەنگای سیاسی قانونی نەنرا بۆ یەکلاکرد ئەم پرسە گرنگ و چارنوس سازه ، ئەمە لەکاتێکدا کورد هەم دەسەڵاتی ئیداری هەم دوای هاتنی داعش کوردکورت مەودا سەرکەوتنی گەورەی سەربازی بەدەست هێنا لەناوچانە .
بەڵام چونکی گەڕاندنەوەی خاک و خاڵکی ئەم ناوچانە لە زهنیەتی ئەم هێزانەدا ئەولەویەت نەبوو چونکی کوردایەتی مەڕ جەع نەبوو !
بینمان دواجار لەبری ئەوەی کە ئەم سەرکەوتنە سەربازیەتەرجمەی سەرکەوتنی سیاسی بکرێت ئەوا چاو تروکانێکدا سەرکەوتن هەڵگڕایە وە بوو بەشکست ! ئێستا کات کاتی ئەوەنیە کە بە هەڵایی ئیعلامی و دیسکۆرسی حیزبی جارێکی شکستە ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردوو دووباره و گەرم بکرێتەوە !
ئیدی کات گونجاوە ئەگەر نیازتان پاکە و کارتان چاکە ، با تەگبیری دەستوری بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ئەم ناوچانە کە خۆی لە جێ بەجێکردنی مادەی 140 دا دەبینێتەوە ئەوا تاکە خواست و داخوازی و هەروا بنەمایی دانوستانەکانی نێوانی کورد و هێزە براوەکانی بەغداد بۆ تەشکیلی حکومەتی گریمانە کراوی عێراق بێت نەک وەکو خوی ڕابردوو وەرگرتنی دا هات و دەسەڵات لە بەغداد ! ئاخر دەی لە ئێستا دا ئەمە حەلی موکینە بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان بۆ سەر هەرێم (نەک گەڕانەوە بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.