وەزیری دەرەوەی تورکیا: یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دژایەتی مەسعود بارزانی بە پشتیوانی پەکەکە رێکەوتوون

لەلایەن ستاندار Posted on 295 جار بینراوە

ستاندەر
مەولود چاوەش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، “یەکێتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان بەپێشنیازی ھەندێک وڵات بۆ دژایەتیکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و مەسعود بارزانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕێککەوتن”.

چاوەش ئۆغڵو،چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ ھەروەھا رایگەیاند “ئێستا یەکێتی‌و گۆڕان باجی ئەو ھاوکاریکردنەی پەکەکە دەدەن”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ھەر لەو چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند، “بەرپرسێکی یەکێتی لەئیستانبوڵ پێی وتم پەکەکە لەناو حزبەکەماندا بوەتە دەسەڵاتدار، ئەو فەرمانمان پێدەکات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.